
هەژماری من
107.3K subscribers
Verified ChannelAbout هەژماری من
هەژماری من لە هەرێمی کوردستان: هەژماری من پڕۆژەیەکی پەسەندکراوی بانکی ناوەندی عێڕاقی کە ئامانج لێی بەبانکیکردنی مووچەیە و دڵنیایی دەدات لەوەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیان بە خزمەتگوزارییە سەردەمییەکانی بانک دەگات.
Similar Channels
Swipe to see more
Posts

ئەم پۆستە بۆ فەرمانبەرێک بنێرە کە لە سنووری پارێزگای سلێمانییە و دەیەوێت خۆی لە هەژماری من تۆمار بکات⬇️ بریکارەکانی پڕۆژەی هەژماری من ئێستا لە دوو ناونیشان لە سلێمانی ئامادەن هاوکارت بن بۆ خۆتۆمارکردن لە پڕۆژەی هەژماری من و بۆ ئەوەی تۆش هەژماری بانکیی تایبەت بە خۆتت هەبێت. 📍بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سلێمانی، شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود (شەقامی ٦٠ مەتری)، نزیک فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی و بەنزینخانەی بینایی، نهۆمی زەمنی هۆڵی کۆبوونەوە. 📍بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات سلێمانی، شەقامی ابراهیم پاشا - خوار نەخۆشخانەی شیرەکە

هەژماری من بە هاوبەشی کۆمپانیا ڤیزا گرنگی بە سەلامەتی تۆ و هەژمارە بانکییەکەت دەدەن و بیرت دەخەینەوە کە بە نامە و تەلەفۆن و یاخود هەر ڕێگایەکی دیکە بێت زانیارییەکانی هەژمارەکەت بە هیچ کەس نەدەیت. تەنانەت بانکەکەی خۆشت بە پەیوەندی تەلەفۆنی داوای کۆمەڵێک زانیاری تایبەت و کەسیت لێ ناکات، چونکە سەلامەتی و پارێزراوی تۆ لە سەروو هەموو شتێکەوەیە. لە کاتی هەبوونی گومان یاخود هەر کێشەیەک، دەتوانیت پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاری بەشداربووانی بانکەکەی خۆت بکەیت. هەموو بانکێک لە پڕۆژەی هەژماری من هێڵی پەیوەندی ڕاژەی بەشداربووانی هەیە و بۆ خزمەت و هاوکاری تۆ دانراون. هەروەها دەتوانیت پەیوەندی بە سەنتەری پەیوەندی هەژماری منیش بکەیت لە ڕێی ژمارە 1991.

کە مووچەکانیان خرایە سەر هەژمارە بانکییەکانیان، دەتوانن سەردانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە یاخود لقی بانکەکانی خۆیان بکەن بۆ ڕاکێشانی مووچەکانیان. بۆ بینینی نەخشەی تەواوی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە سەرانسەری کوردستان، سەردانی ئەم لینکە بکە: https://myaccount.gov.krd/atm-locator/