
Sultraffic⭐️
1.1K subscribers
About Sultraffic⭐️
پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی
Similar Channels
Swipe to see more
Posts

بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی باسی وردەکاریی ئەو ڕووداوە دەکات کە وریا حەمەکەریم بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و شۆفێرانی بەڕێز چەند ڕۆژێکە دەنگۆیەک و پڕوپاگەندەیەک بڵاو بۆتەوە لە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و پەیج و ماڵپەڕەکان بڵاو دەکرێتەوە کە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی کامێراکانی ڕێگای دوکان – تاسڵوجە یاخود باس لە هەندێک شوێنی وەک شەقامی نێوان تاسڵوجە و ڕاپەڕین دەکرێت کە کامێراکان لێکرابێتەوە، ئەم هەواڵانە چەواشەکارییە و دوورە لە ڕاستی چونکە کامێراکان وەک هەر ئامێرێکی دیکە پێویستی بە صیانە و ئیدامە هەیە وە چاککردن یان گۆڕینە، بەڵام بە گشتی وەک بنەمایەک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەهیچ جۆرێک لە هیچ شەقامێک کە کامێرای داناوە هەڵنەوەشاوەتەوە و لای نابات بەڵکو هەندێک شوێن هەیە کامێراکان بە سیستەمێکی نوێ وە جۆری کامێرای پێشکەوتووتر لە ڕووی کوالێتییەوە دادەنرێت، سیستەمی کامێراکان بەرنامەیەکە کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ وە لە هەر شوێنێکش دانرابێت بە تایبەتی سیستەمی پۆینت تو پۆینت ژمارەی گیان لەدەستدانەکانی ئێجگار کەمکردۆتەوە. شۆفێرانی بەڕێز ئاگادار دەکەین سەرچاوەی ڕاست و دروستی بابەتەکان هەمووی لەلای بەشی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانییە وە ئەو پەیج و ماڵپەڕانە سەربەخۆ قسە دەکەن وە بۆ کۆکردنەوەی ڤیو و لایک و کۆمێنت ئەم کارە دەکەن وە جۆرێک لە چەواشەکاری بۆ خەڵکی دروست دەکەن، وە شۆفێر وا تێدەگات کە چیتر کامێرا نەماوە و وا دەکات خێرا شۆفێری بکەن کە ئەمەش وا دەکات هەم ئەگەر ڕووداو زیاد بکات هەم تووشی سزا ببێت، دڵنیاتان ئەکەین بەهیچ جۆرێک کامێراکان لێ ناکرێنەوە وە کار دەکات و پڕۆسەکە لە گەشەیەکی بەردەوامدایە. بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی

ئاگادارییەک لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی بەڕێز دەکات کە بۆ لە مەودوا چیتر تەسکەرە لەگەڵ شهادەی جنسییەی عێراقی (پیێناس و ڕەگەزنامەی باری شارستانی ) کاری پێ ناکرێت لە هیچ جۆرە مامەڵەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیمان تەنها کار بە (کارتی نیشتیمانی ) دەکرێت وە ئەو هاوڵاتیانەی مامەڵەی کارتی نیشتیمانییەکانیان تەواو نەبووە کار بە (صورة قيدی ئەلکترۆنی دەکرێت ) هیوادارین هاوڵاتیان پێوەی پابەند بن چونکە چیتر کار بەو دوو بەڵگەنامەیە ناکرێت بۆ هیچ مامەڵەیەکی نێو بەڕێوەبەرایەتیمان .


نوێ_کراوەتەوە #سزای_ئۆتۆمبێل #تجديد_قسم_الغرامات #هاتووچۆی_سلێمانی بە هەردوو سیستەمی #کۆن و #نوێ 04\02\2025 #کوردی 🔷ئێستا دەتوانیت بزانی ئۆتۆمبێلەکەت چەند سزای لە#کوردی #العربیة 🔷الیوم تم تجدید قسم الغرامات في موقع مديرية مرور محافظة السليمانية. الان بامكانكم زيارة الموقع والتحقق من الغرامات المفروضة على سياراتكم. 🔷 https://www.sultraffic.com/fines


لە پێچەکاندا خێرای دابەزێنەو ئاستی وریایت بەرز بکەرەوە ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێرانی خۆشەویستی شارەکەمان دەکەین کە هەر یەک لە ڕێگاکانی چاڤیلاند و دۆڵەمیران بەرەو شاخ بەربەستمان کردووە لەپێناو سەلامەتی ئێوەی ئازیز و ناهێڵێن هیچ کەسێک تێپەڕێت


رووداوی هاتووچۆ کەمێک پێش ئیێستا لە گەرەکی قولەرەیسی و نزیک زانکۆی کۆمار ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا لەنێوان دوو ئوتومبێل (تایبەت ــ بارهەڵگر) لە ئەنجامدا دوو برینداری لێکەوتەوە. کە شۆفێر و سەرنشینی ئوتومبێلە تایبەتەکە بوون. هۆکاری ڕووداوەکەش دەگەڕێتەوە بۆ بێ ئاگایی و تیژڕەوی فۆتۆ | بەرهەم محمود