
KRG News
February 21, 2025 at 07:23 AM
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە سەرجەم کوردستانیان پیرۆز دەکەم. زمانی کوردی زمانی سەرەکی و فەرمیی هەرێمی کوردستانە و بەپێی دەستووری عێراقیش، یەکێک لە دوو زمانە فەرمییەکەی عێراقە. بۆیە پەرەپێدانی زمانی کوردی ئەرکی هەموو کوردستانییەکە، بە تایبەتی پێویستە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگا رۆشنبیری و زانستی و ئەكادیمییەکانمان، گرنگی و بایەخێکی زۆر بە زمانی کوردی بدەن. چونکە زمانەکەمان، بنەمایەکی گرنگ و سەرەکیی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە. لەم بۆنەیەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە گرنگیدان بە زمانی هەموو پێکهاتە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستانیش دووپات دەکاتەوە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

❤️
7