Payam TV
Payam TV
February 18, 2025 at 12:25 PM
کەمێک لەمەوبەر دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق لەبارەى سکاڵاکەى لەتیف ڕەشید - سەرۆککۆماریى عێراق چەند بڕیارێکى دەرکرد. هاوکات هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆماری بە میدیایی یەکێتى ڕاگەیاندووە، دادگاکە سکاڵاکەی لە بەرژەوەندیی سەرۆککۆمار یەکلاکردەوە. بەگوێرەى بڕیارەکەى دادگاى باڵاى فیدراڵى: * جێگیرکردن "توطین"ـى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم بەگوێرەى ڕێکارە کارپێکراوەکانى حکومەتى فیدراڵى دەبێت. * جێگیرکردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم بە هەماهەنگیى نێوان وەزارەتى دارایى فیدراڵ و وەزارەتى دارایى هەرێم دەبێت. * ئازادى بە مووچەخۆران و فەرمانبەران دەدرێت لە هەڵبژاردنى ئەو بانکەى کە دەیانەوێت مووچەکانیانى لێ جێگیر "توطین" بکەن.
Image from Payam TV: کەمێک لەمەوبەر دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق لەبارەى سکاڵاکەى لەتیف ڕەشی...
😮 1

Comments