Payam TV
Payam TV
February 18, 2025 at 04:39 PM
وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شاندى وەزارەتەکە لەگەڵ بەڕێوەبەرى گشتیى خانەنشینان و بەرپرسانى بەڕێوەبەرایەتییەکە بە سەرۆکایەتیى وەزیرى دارایى حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێم کۆبوونەتەوە. لەو کۆبوونەوەیە وەزیرى دارایى و ئابوورى هەرێم ژمارەیەک بڕیاریدەرکردووە بۆ خێرا ڕاییکردنى مامەڵەى ئەو کەسانەى خانەنشین دەبن کە بریتیین لە: 1- چالاککرن و بەرەوپێشبردنی سیستمی ئەلکترۆنی کاروباری خانەنشینان و دابینکردنی پێداویستییەکانی لە ماوەیەکی کورتدا. 2- دابەزاندنی دەسەڵاتی پێویست بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشین لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و شار و شارۆچکەکان. 3- ڕەوانەکردنی فەرمانبەران لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتی داراییەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشین بەپێی پێویست تا کاتی تەواوبوونی مامەڵەی ئەو خانەنشینانەی سەرەتای ئەمساڵ بڕیاری خانەنشینبوونیان بۆدەرچووە.
Image from Payam TV: وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شاندى وەزارەتەکە لە...
👍 1

Comments