964 Kurdi
February 26, 2025 at 06:43 AM
گۆڵد کاردەکەی ترەمپ یەک دنیا ئۆفەر لە خۆدەگرێت
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا کارتی زێڕین ”گۆڵد کارد" بە بیانییە دەوڵەمەندەکان دەفرۆشێت و مافی ژیان و کارکردنیان دەبێت لە ئەمریکا و بە ئاسانی دەتوانن ببنە خاوەنی رەگەزنامەی ئەمریکیش بەڵام بۆ ئەوە پێویستە پێنج ملیۆن دۆلار بدەن.
ترەمپ دەشڵێت، "نزیکەی دوو هەفتەی تر دەست دەکەین بە فرۆشتنی ئەو کارتانە" و پێشبینی خۆشی خستووەتەڕوو کە رەنگە بە ملیۆنان کارتی لەم شێوەیە بفرۆشرێت