
Payam TV
May 28, 2025 at 05:07 PM
بەگوێرەى ئاگادارکردنەوەکەى حکومەتى عێراق کە بۆ حکومەتى هەرێمى ناردووە، چارەنووسى مووچەى ٨ مانگى مووچەخۆرانى هەرێم بە نادیارى دەمێنێتەوە
سۆران عومەر ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایدەگەیەنێت: وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ ٢٨/٥/٢٠٢٥ بە نووسراوی ژمارە ١٤٥٠٢ دەربارەی مووچەی مانگی (٥) حکومەتی هەرێمی ئاگادارکردۆتەوە کە گوایە تەرخانکراوی دارایی هەرێم 12.67 لە یاسای بودجەی سێ ساڵی کۆتایی هاتووە.
سۆران عومەر بابەتەکە زیاتر ڕوون دەکاتەوە و دەڵێت: ئەمەشی بەو جۆرە هەژمارکردووە، هەموو داهاتی نەوتی و نانەوتیی هەرێمی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ حساب کردووە لەگەڵ ئەوەی کە ناردوویەتی بۆ هەرێم.
ئاماژە بەوەش دەکات: ئەمەش پێشهاتێکی تازەیە و، ساڵی ڕابردوو بۆ بودجەی ٢٠٢٤ لە مانگی ١٠ ئەمە ڕوویدا، ئەمساڵ بۆ بودجەی ٢٠٢٥ لە مانگی ٥ ئەمە بە هەرێم دەڵێت!
ئاماژەش بەوە دەکات: ئەمەش پێشهاتێکی تازەیەو ساڵی ڕابردوو بۆ بودجەی ٢٠٢٤ بەغدا لە مانگی ١٠ ئەمە ڕویدا ئەمساڵ بۆ بودجەی ٢٠٢٥ لە مانگی ٥ ئەمە بەهەرێم دەڵێت!
سۆران عومەر لە ڕاگەیەنراوەکەیدا دەڵێت، ئەم بابەتە پێویستی بەهەڵوێستە و، کێشمەکێشمی نوێ هەیە و مووچەی ٨ مانگی خەڵک دەخاتە بەردەم مەترسی!
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: داهاتی نەوت کە هەرێم بردوویەتی و نادیارە و داهاتی ناوخۆش کە ١/٥ی گەڕێنراوەتەوە بۆ بەغدا، مووچەی ٨ مانگی ئایندەی خستۆتە بەردەم گەورەترین مەترسی.

😮
1