Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
January 19, 2025 at 11:03 AM
#ڕونکردنەوە... لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە سەگێکی مێینە لەگەڵ بێچووەکانی نیشاندەدات، گوایە ڤیدیۆکە لە عێراق تۆمارکراوە دوای کوشتنی بێچووەکان. #ڕونکردنەوە: ئەو ئیدیعایە بڵاوکراوەتەوە چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە لە شاری فیردەوس لە قاهیرەی پایتەختی میسر تۆمارکراوە، نەک لە عێراق. ئەو ڤیدیۆیە لە بەرواری 15ی کانوونی دووەمی 2025 لەسەر چەندین هەژماری میسری بڵاوکراوەتەوە، چالاکوانێکی مافی ئاژەڵانی میسری بەناوی (سەنا حەکیم) ڕۆژی چوارشەممە وێنە و ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا سەگە مێینەکە پێش کوشتنی بەچکە سەگەکانی نیشاندەدات، وێنەیەکیش دوای کوشتنیان لە پۆستەکە بڵاوکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕووداوەکە لە شاری فیردەوس ڕوویداوە کە دەکەوێتە قاهیرەی پایتەختی میسر. ئاماژەی بەوەشکرد، "سێ کەس بەپێ کە یەکێکیان سەگێکی شوانی ئەڵمانی پێبوو، کاتژمێر 3:00 بەیانی چوونە ناو دارەکانەوە بۆ ئەو شوێنەی کە دایکەکە منداڵەکانی لێ شاردبووەوە، دەریانهێنا و دواتر بە پێڵاوەکانیان !! بەڵێ بە پێڵاوەکانیان سەرە بچووکەکەی ئەو بێچوانەیان پانکردەوە بۆ ئەوە دڵنیاببنەوە کە مردوون بە دار لێیانیان دا دوای ئەوە سۆندەیەکی ئاویان کردەوە و کردیان بە سەریانا، ئەم ڕووداوە لە باڵەخانەکانی جەیش ڕوویدا لە پێش گەراجی باڵەخانەی 603". جگە لەوەش، لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەنگێک دەبیسترێ کە بە شێوەزاری میسری قسەدەکات، ئەمەش ئەو ئیدیعایە ڕەتدەکاتەوە کە ڤیدیۆکە لە عێراقە. سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: ‏https://krd.t4p.co/story/2025-01-19-video-dog-after-killing-her-puppies-iraq
❤️ 😂 2

Comments