
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
11.4K subscribers
Verified ChannelAbout Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
پەڕەیەک وێنایەکی ڕاستگۆیانەی ئەو بڵاوکراوانەتان پێ دەبەخشێت کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکرێنەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق و دەوروبەری.
Similar Channels
Swipe to see more
Posts

تیمی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی پیرۆزباییتان لێدەکات بەهۆی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، هیوای ڕەمەزانێکی پڕ بەرەکەتتان بۆ دەخوازین 🌙


#ڕونکردنەوە... لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "جوڵە ناشیرینەکانی سەیف خەیات ڕاوێژکاری سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی". #ڕونکردنەوە: ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە نادروستە، بەو پێیەی سەلام عادل ناسراو بە (سەیف خەیات)، ڕاوێژکاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق نییە. بە پشکنینی هەژمارە تایبەتەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هیچ لێدوانێکمان نەدۆزیەوە چ لە پۆستێکدابێت یاخود لە میدیا ناوخۆییەکان، کە خۆی وەک ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بناسێنێت، جگە لەوەش هیچ بەڵگەنامە و ڕاگەیاندنێکمان نەدۆزییەوە کە پشتگیری ئەم ئیدیعایە بکات. ئەو کەسەی پێشتر ئاماژەی پێکرا، لەلایەن نووسینگەی میدیایی سەرۆکوەزیران و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حکومی کە نوێنەرایەتی (تۆڕی میدیایی عێراقی)دەکەن وەک ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران ئاماژەی پێنەدراوە. لای خۆیەوە عادل ڕەتیکردەوە "راوێژکاری سەرۆکوەزیران" بێت، دوای ئەوەی تیمی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی پەیوەندی پێوەکرد، جەختی لەوە کردەوە کە، "من ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران نیم و فەرمانبەری هیچ فەرمانگەیەکی حکومی نیم، من تەنها لەسەر کارەکەم وەک ڕۆژنامەنووس و نووسەر دەژیم تەنانەت کارەکانی پێشووم لەگەڵ کەناڵی ئەلعێراقییە لەسەر گرێبەستێکی کاتی بووە و لە ساڵی 2020دا کۆتایی پێهاتووە". سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://krd.t4p.co/story/2025-02-25-the-truth-salam-adil-saif-alkhayat-pm-consultant


#ئاگاداربە... #هەواڵی_ساختە... لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "لە دوێنێ شەوەوە - ئەمریکا چووە ناو فڕۆکەخانەی نەجەف و دوو کەسایەتی گەورەی دەستگیرکردووە، memorr44 دەڵێ فالح فەیاز و هادی عامری دەستگیر کران". #ڕاستییەکە: ئەو هەواڵە ساختەیە، هیچ ڕاستیەک نییە بۆ دەستگیرکردنی هادی عامری و فالح فەیاز. لەکاتی گەڕان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە، دەرکەوت کە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر، (هادی عامری) چەند چاوپێکەوتنێکی لە ڕۆژی 25ی شوباتی 2025 بڵاوکردووەتەوە، هەمان ئەو ڕۆژەی هەواڵی دەستگیرکردنەکەی بڵاوبووەوە، کە عامری لەگەڵ سەرۆک کۆمار (عەبدولەتیف جەمال ڕەشید) لە کۆشکی کۆماریدا کۆبووەوە، و لە 26ی شوباتی 2025 و گەشتنی بە هەرێم لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) کۆبووەوە، هەروەها لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعوود بارزانی کۆبووەوە، دوێنێ پێنجشەممە 27ی شوبات گەشتێکی بۆ پارێزگای دیالە ئەنجامدا، ئەمەش ڕاستی دەستگیرکردنی لەلایەن هێزێکی بیانییەوە ڕەتدەکاتەوە. سەبارەت بە هەواڵی دەستگیرکردنی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی (فالح فەیاز) ئەویش ساختەیە، بەو پێیەی هیچ کام لە هەژمارە فەرمییەکانی فەیاز هەواڵی هاوشێوەی بڵاونەکردوەتەوە، هەروەها ئەو دەستەیە یاخود دەزگاکانی راگەیاندنی ناوخۆیی هەواڵی هاوشێوەیان بڵاونەکردوەتەوە. لای خۆیەوە بەڕێوەبەری دەستەی حەشدی شەعبی (موهەنەد عەقابی) دوای ئەوەی پەیوەندیمان پێوە کرد ئەو هەواڵەی بەشێوەیەکی گاڵتەجاڕانە ڕەتکردەوە. بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ساختەیە هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەک لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە نەمانتوانی پشتڕاستی بکەینەوە، سەبارەت بە هەوڵی هێزێکی ئەمریکی بۆ هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف و ڕێگریکردن لێیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق دوای ئەوەی ڕەتیانکردەوە چەکەکانیان ڕادەست بکەن یاخود مۆڵەتی فەرمی پیشان بدەن. تاکو ساتی بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە دەسەڵاتدارانی حکومەتی عێراق بێدەنگییان هەڵبژاردووە، بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک و لێدوانێک سەبارەت بە ڕاستی ڕووداوەکە یاخود نا. لە کاتێکدا ڕۆژی چوارشەممە لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان پشتڕاستیکردەوە، کە هەنگاویان ناوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو زانیاری و ڕاپۆرتانەی کە باسیان لە هێرشی هێزێکی بیانی دەکرد بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف. سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://krd.t4p.co/story/2025-02-28-hadi-alamiri-faleh-alfayyadh-american-force


هەواڵی ساختە هەستەکانت دەقۆزێتەوە!


#ڕونکردنەوە... لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە خۆحەشاردنی پڵینگێکە لە شاخی بەمۆ لە پارێزگای سلێمانی. #ڕونکردنەوە: ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە خۆ حەشاردانی پڵینگێک نییە لە شاخی بەمۆ، بەڵکو ئەو ڤیدیۆیە لە چەندین هەژماری بیانی بڵاوکراوەتەوە کە پڵینگێکی ئەمریکی نیشاندەدات کە ناسراوە بە جاگوار. بە ئەنجامدانی گەڕانی پێچەوانە بۆ ڤیدیۆکە گەشتین بە چەندین هەژمار و کەناڵی بیانی لەسەر یوتیوب کە هەمان ڤیدیۆی پڵینگێکی ئەمریکی یاخود جاگوار نیشاندەدات، کە گوایە لە خۆحەشاردنی پڵینگێکە لە شاخی بەمۆ لە پارێزگای سلێمانی. جێگای باسە گەشتین بە چەندین ڤیدیۆ کە لەساڵانی ڕابردوو تۆمارکراوە، کە هەبوونی پڵینگ نیشاندەدات لە شاخەکانی هەرێمی کوردستان. سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://krd.t4p.co/story/2025-02-22-truth-about-tigers-mount-bamou-sulaymaniyah


عێراق ڕووبەڕووی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی پێ و دەم بووەتەوە لە نێو سامانی ئاژەڵیدا، ئەمەش بووەتە هۆی تۆمارکردنی چەندین تووشبوون لە چەند ناوچەیەک لە پارێزگا جیاوازەکان. نەخۆشی پێ و دەم چییە؟ نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە کە بە یەکێک لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان دادەنرێت کە تووشی ئاژەڵ دەبێت، وەک مانگا و گامێش و مەڕ و بزن. بەهۆی ڤایرۆسی نەخۆشی دەم و پێ (FMDV)ەوە دروست دەبێت. سروشتی نەخۆشییەکە ئەم نەخۆشییە بە خێرایی بڵاوبوونەوەی و کاریگەری نەرێنی لەسەر بەرهەمه ئاژەڵییەکان دەناسرێتەوە، کە دەبێتە هۆی زیانێکی بەرچاوی ئابووری، ڤایرۆسەکە بە بوونی حەوت جۆری سەرەکی دەناسرێتەوە، کە لەڕووی بەرگرییەوە جیاوازن، واتە تووشبوونی ئاژەڵێک بە جۆرێکی بەرگری لە بەرامبەر جۆرەکانی تردا پەیدا ناکات، ئەمەش پرۆسەی خۆپاراستن و کوتانەکەی ئاڵۆزتر دەکات. ڕێگاکانی گواستنەوەی: ڤایرۆسەکە بە ئاسانی لە نێوان ئاژەڵە تووشبووەکان و تەندروستەکاندا بە چەند شێوازێک دەگوازرێتەوە، لەوانە: بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ: لە ڕێگەی لیک و شیر و میز و پیسایی ئاژەڵە تووشبووەکانەوە یاخود هەڵمژینی دڵۆپە لە دەم و لوتی ئاژەڵێکی تووشبوو. بەرکەوتنی ناڕاستەوخۆ: لە ڕێگەی شتە پیسبووەکانی وەک جلوبەرگ و ئامێرەکانی ئاژەڵ، ئامێری کێڵگە، ئامێری دۆشین یاخود ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بۆ گواستنەوەی ئاژەڵ بەکاردەهێنرێن. گواستنەوە لە ڕێگەی هەوا یاخود لە ڕێگەی خۆراک و ئاوی پیسەوە نیشانەکانی نەخۆشییەکە: بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی ئاژەڵەکە و لەدەستدانی ئارەزووی خواردن. کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی شیر لە مانگادا. دەرکەوتنی زیپکەی پڕ لە شلە لەسەر هەندێک ناوچەی جەستەی ئاژەڵەکە و لیکاوی بوون. ئاوسانی پێیەکان و دەرکەوتنی برین لە نێوانیان و دابەزینی کێشی. لە هەندێک حاڵەتدا لەبارچوونی کۆرپەلە. ئایا مرۆڤ تووش دەکات و لە ڕێگەی گۆشتی تووشبووەوە بۆی دەگوازرێتەوە؟ بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ڤێتێرنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵ، ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە نەخۆشی پێ و دەم ناگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، هەروەها وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، کە "دامەزراوە تەندروستییەکانی سەر بە وەزارەتەکە هیچ تووشبوونێکی مرۆڤیان تۆمار نەکردووە لە ڕابردوو ولە ئێستاشدا". لای خۆیەوە، وەزارەتی کشتوکاڵ ڕۆژی سێشەممە لە بارەی خواردنی گۆشت لەژێر ڕۆشنایی تەشەنەسەندنی نەخۆشی پێ و دەم لەنێو ئاژەڵاندا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان و جەختیشی لەوە کردەوە کە نەخۆشییەکە بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە تەنانەت ئەگەر بەرهەمی ئاژەڵە نەخۆشەکەش بخوات. ڕوونیشیکردەوە، "نەخۆشی پێ و دەم مرۆڤ تووش ناکات، ئەم نەخۆشییە ڤایرۆسێکی ئاژەڵییە و تەنها ئاژەڵ تووش دەکات، و ناتوانرێت لەڕێگەی گۆشت یاخوف شیرەوە بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ". لە ئامارێکی نوێدا وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند، ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشییەکانی پێ و دەم گەیشتووەتە سێ هەزار سەر ئاژەڵ و 654 سەر بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پێ و دەم گیانیان لەدەستداوە. سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://krd.t4p.co/story/2025-02-19-foot-and-mouth-disease


چۆن خۆت لە تەڵەی هەواڵی ساختە دەپارێزيت؟


#ئاگاداربە... #بڵاوکراوەی_ساختە... لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "ئەسما ئەسەد هاوسەری بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشوی سوریا، بۆ یەكەمجار لەدوای جێهێشتنی وڵات، لە مۆسكۆوە پەیامی بڵاویكردەوە "دوای ماوەیەک لە بێدەنگی کاتی ئەوە هاتوە جارێکی دیکە دەستپێبکەینەوە". #ڕاستییەکە: ئەو ئیدیعایە چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی تا ئێستا هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی لەلایەن (ئەسما ئەسەد) هاوسەری بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سوریا بڵاونەکراوەتەوە. هەستاین بە لێکۆڵینەوە لەو ئیدیعایەی گوایە دەگەڕێتەوە بۆ هاوسەرەکەی ئەسەد، دەرکەوت ئەو هەواڵە بڵاوبووەتەوە دوای ئەوەی هەژمارێکی ساختە لە تێلیگرام بەناوی حافز ئەسەدی کوڕی بەشار ئەسەد لە 17ی شوباتدا لینکی هەژمارێکی بڵاوکردەوە گوایە هەژماری فەرمی ئەسما ئەسەدە، بۆ پشتڕاستکردنەوەی خاوەندارێتی هەژمارەکە ڤیدیۆیەکمان دۆزیەوە کە لەم دواییانەدا بڵاوکراوەتەوە کە حافز ئەسەد نیشاندەدات بە شارێکدا دەسوڕێتەوە، کە لە 12ی شوباتی 2025 بڵاوکراوەتەوە، کە پشتڕاستی دەکاتەوە هەژمارەکە دەگەڕێتەوە بۆ حافز ئەسەد، لەکاتێکدا هەژمارە ساختەکە لە 13ی شوباتی 2025 ڤیدیۆکەی بڵاوکردوەتەوە، ئەوەش دەیسەلمێنێت هەژمارە ساختەکە ئامانجی فریودانی خەڵکە. جگە لەوەش، ڕۆژنامەنووس (ئیڤا بارتلێت) لە 12ی شوباتی 2025 پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردوەتەوە، کە لینکی هەژماری تێلێگرامی ئەسەدی تێدایە، کە پشتڕاستکردوەتەوە هەژمارەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو. سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://krd.t4p.co/story/2025-02-18-asma-alassad-account-x


#ئاگاداربە... #هەواڵی_ساختە... لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "بەپەلە دەنگۆی گیانلەدەستدانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هەیە". #ڕاستییەکە: ئەو هەواڵە ساختەیە، بەو پێیەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە. هەستاین بە لێکۆڵینەوە لەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە کۆچی دوایی هاوسەری سەرۆکی پێشووتری عێراق جەلال تاڵەبانی (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد)، هیچ سەرچاوەیەکمان نەدۆزییەوە لە دیارترین دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی کە ئەو هەواڵە پشتڕاست بکاتەوە، لەلایەکی ترەوە هەردوو کوڕەکەی قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی هەواڵی هاوشێوەیان بڵاونەکردووەتەوە. لای خۆیەوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەرواری 20ی شوباتی 2025 هەواڵی گیانلەدەستدانی هێرۆ ئیبراهیمی ڕەتکردەوە، و ڕایگەیاند "سەبارەت بەو هەواڵ و زانیارییە چەواشەکارانەی لەبارەی تەندروستی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بڵاوبووەتەوە، هەموولایەک دڵنیادەکەینەوە کە دۆخی تەندروستی بەڕێزیان زۆر باشە و لە ئێستادا سەرقاڵی بەڕێکردنی ژیانی رۆژانەی خۆیەتی". هەروەها کەناڵی "کوردسات" لە بەرواری 20ی شوباتی 2025 هەواڵی گیانلەدەستدانی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند "ئەو دەنگۆیانەی سەبارەت بە دۆخی تەندروستی خاتوو هێرۆ برایم ئەحمەد بڵاوکراونەتەوە، ناڕاستن". سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://krd.t4p.co/story/2025-02-21-hero-ibrahim-ahmad


هەواڵی ساختە دابەشبوون دەچێنێت!
