
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
January 20, 2025 at 06:27 PM
#ئاگاداربە...
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی 9 ساڵ دەکات".
#ڕاستییەکە:
ئەو دەنگۆیانەی باس لە ڕووداوەکە دەکەن ڕاست نییە، و لە عێراقیش نییە.
ئەوەمان پشتڕاستکردەوە لە ڕێگای پشکنینی ڤیدیۆیەک، کەتێبینیمان کرد ئەو ئۆتۆمبێلەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت تابلۆی لیبیای لەسەرە، ئەمەش ڕاستی ئەو ئیدیعایەی هاوپێچی پۆستەکە کراوە کە گوایە ڕووداوەکە لە عێراق ڕوویداوە، ڕەتدەکاتەوە.
بۆ زانینی ڕاستی ڕووداوەکە، هەستاین بە پەیوەندیکردن بەو کەسەی لەگەڵ منداڵەکە دەردەکەوێت، کە ناوی (مەحمود وەرفەلی)ە، ڕەتیکردەوە کە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو منداڵە کردبێت کە لە وێنەکە لەگەڵی دەرکەوتووە، ڕوونیکردەوە کە "کچی برایەتی" و خەڵکی لیبیایە.
وەرفەلی ڤیدیۆیی ڕێکخراوێکی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی بۆ دابین کردین کە ڕاستی ڕووداوەکە ڕووندەکاتەوە، بەو پێیەی لە ڤیدیۆکە وێنەی تری وەرفەلی تێدایە لەگەڵ کچەکە و ڤیدیۆکە ڕەتکردنەوەی هەواڵەکەی تێدابوو.
ئەو گەنجە لە 17ی کانوونی دووەمی 2025 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڤیدیۆکەی بڵاوکردوەتەوە لەگەڵ دەقێک کە دەڵێت "ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە لە وڵاتی خۆشەویستم لیبیا پەیج هەیە کە ئەو هەواڵە ناڕاستانە ڕەتدەکەنەوە کە بۆ چەواشەکردنی هاووڵاتیان بڵاودەکرێنەوە".، ئەوەش بە بڵاوکردنەوەی ئەو ڕەتکردنەوەی لەلایەن "هي تتحقق" کە تایبەتە بە پشکنینی ڕاستییەکان، ئەوەش بەپێی ئەو ڕەتکردنەوەی کە بۆی دابینکردووە.
سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە:
https://krd.t4p.co/story/2025-01-20-truth-video-married-9-year-old-girl-iraq
❤️
1