Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
January 24, 2025 at 08:46 AM
#ئاگاداربە... #هەواڵی_ساختە... لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاندوە "هاوبەشەکانمان لە سوریا(کورد) زیاتر شایستەی حوکمڕانی سوریان لەو ڕێکخراوانەی شەڕمان لەگەڵدا دەکردن، ئەردۆغانیش دۆستی منە و داوای لێدەکەم "ئەلج*ولانی" دەستگیر بکات و ڕادەستی هەواڵگریمان بکات". #ڕاستییەکە: ئە ئیدیعایە ساختەیە، بەو پێیەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لێدوانی هاوشێوەی نەداوە یاخود هیچ لێدوانێکی هاوشێوەی لەسەر هەژمارە فەرمییەکانی بڵاونەکردوەتەوە، هەروەها دیارترین ڕاگەیاندنە عەرەبییەکان و جیهانییەکان لێدوانی هاوشێوەیان بڵاونەکردوەتەوە، هەروەها لە کاتی گەڕان لە وێبگەڕی (گوگڵ) هیچ ئەنجامێکمان نەدۆزییەوە کە پشتگیری ئەو ئیدیعایە بکات. سەبارەت بە هەڵوێستی ترەمپ بەرامبەر بە سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا، ئەحمەد شەرع، تایبەتمەند بوو بە گۆڕان لە وریاییەوە بۆ کرانەوەی مەرجدار، بە گرنگیدان بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و سەقامگیری ناوچەکە. دوای ئەوەی ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبو محەمەد جۆلانی دەسەڵاتی لە سوریا گرتە دەست، هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بەرامبەریدا جیاواز بوو، سەرەتا ترەمپ ڕەخنە و وریایی بەرامبەر جۆلانی دەربڕی، بە لەبەرچاوگرتنی پێشینەی وەک سەرۆکی دەستەی تەحریر شام، کە لە ئەمریکادا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن دەکرێت، ئیدارەی ترەمپ داوای لە دیموکراتەکان کرد هەڵوێستێکی پتەو بەرامبەر جۆلانی بگرنەبەر، جەختی لەسەر لانەبردنی ناوەکەی و ناوی دەستەی تەحریری شام لە لیستە تیرۆریستییەکان کرد. سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://krd.t4p.co/story/2025-01-24-truth-trump-statements-aljulani-syria

Comments