Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
January 25, 2025 at 11:01 AM
#ڕونکردنەوە... لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا ئەحمەد شەرع نیشاندەدات کە باسی دۆخی عێراق دەکات، گوایە ڤیدیۆکە نوێیە و لەدوای ڕووخانی ڕژێمی سوریای پێشوو بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد تۆمارکراوە. #ڕونکردنەوە: ئەو ڤیدیۆیە کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2022، و لەم دواییانە نییە وەک لە ئیدیعای هاوپێچکراوی ڤیدیۆییەکەدا نوسراوە، گرتە ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ کردنەوەی ڕێگای حەلەب - باب ئەلهەوا، لە شاری سەرمەدە کە دەکەوێتە پارێزگای ئیدلب لە نزیک سنووری تورکیا، کە بەرپرسی ئێستای ئیدارەی نوێی سوریا (ئەحمەد شەرع) بە جلوبەرگی مەدەنییەوە دەرکەوت بۆ کردنەوەی ڕێگاکە. تیمەکەمان ئەو ڤیدیۆیەی بەراورد کرد لەگەڵ ئەو ڤیدیۆ کۆنەی کە ئەحمەد شەرع لە کاتی کردنەوەی ڕێگای حەلەبدا پیشان دەدات، دەرکەوت کە ڤیدیۆکە لە ڕووی شوێنەکە و ئەو جلوبەرگانەی کە لەبەریدایە بە تەواوی لەیەک دەچن، چەندوێنەیەک هاوپێچ دەکەین بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەمە. شەرع لە کاتی کردنەوەی ڕێگای حەلەب وتارەکەی پێشکەش کرد، هەروەها باسی لە گرنگی یەکخستنی ڕیزەکان کرد لە گەیشتن بە ڕێنێسانسێکی ئابووری، نموونەی عێراقی هێنایەوە لەو وێرانکارییەی کە لە دوای ساڵی 2003 تێیدا ڕوویدا، ئەوەش بەپێی ماڵپەڕی تۆڕی نەبز شیمال. هەروەها ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەو کاتەدا ڕایگەیاند کە "دەرکەوتنی سەرۆکی (دەستەی تەحریری شام) ئەبو محەمەد جۆلانی و بەشداریکردنی لە بۆنەیەکی خزمەتگوزاری بە جلوبەرگی مەدەنی لە چوارچێوەی بەردەوامی هەوڵەکانی جۆلانیدا دێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خۆی و فراکسیۆنەکەی وەک ڕاگەیاندنێک کە پۆشاکی (قاعیدە)ی فڕێداوە، و تیرۆریست نین و بە پەیڕەوی یەکسانین"، ئەوەش بەپێی ماڵپەڕی شەرقی ئەوسەت. سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://krd.t4p.co/story/2025-01-25-ahmed-alshara-talking-about-iraqi

Comments