Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
January 27, 2025 at 05:21 PM
#ئاگاداربە... #بڵاوکراوەی_ساختە... لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەی ڕێکلامی کارێکی هونەری بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا سەدام حوسێن سەرۆکی پێشووتر دەردەکەوێت لەگەڵ ئەم دەقە "لەمانگی رەمەزاندا پەخش دەکرێت زنجیرە فیلمێک دەربارەی سەدام حسێن و دەستگیرکردنی لە چاڵێکدا بەناوی (چاڵەکە) بەرهەمهێنراوەو لە مانگی رەمەزاندا لەکەناڵی شرقیە پەخش دەکرێت". #ڕاستییەکە: ئەو وێنەیە ڕاستی نییە، هەروەها هەتاکو ساتی ئەم پۆستە کاری هونەری هاوشێوە بۆ ڕەمەزان ڕانەگەیەندراوە. هەستاین بە دڵنیابوونەوە لە وێنەکە لە ڕێگای پشکنینی بە ماڵپەڕی (sightengine) کە تایبەتە بە پشکنین و شیکاری وێنە، ئەنجامەکەی دەریخست کە وێنەکە بە ڕێژەیەکی زۆر ڕاستی نیە، هەروەها پشکنینمان بۆ وێنەکە کرد لە ڕێگای ماڵپەڕی (Hive Moderation) بۆ پشتڕاستکردنەوە یاخود بە دورخستنەوەی وێنەکە، دەرکەوت کە وێنەکە بە ڕێژەیەکی زۆر ڕاستی نییە. هەروەها کەناڵی شەرقییە کە لۆگۆکەی هاوپێچی وێنەکە کراوە کاری هونەری هاوشێوەی ڕانەگەیاندووە، و لۆگۆکە بە مەبەستی چەواشەکاری لەگەڵ وێنەکە تێکەڵ کراوە، هەروەها وێنەکە چەندین ناوی لەسەرە گوایە ناوی ستافی کارە هونەرییەکەیە، لە کاتی پێداچوونەوە بە هەژمارەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هیچ کامیان کارێکی هونەری هاوشێوەیان ڕانەگەیاندووە. لەلای خۆیەوە کۆمپانیای شاری هونەر city art کە ناوی لەلای چەپی خوارەوەی وێنەکە دیارە ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باسی لە بەرهەمهێنانی کارێکی هونەری هاوشێوە دەکات، لە بەیاننامەیەکدا لە بەرواری 26ی کانوونی دووەمی 2025 ڕایگەیاند "ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە: ئەو پۆستەر و هەواڵانەی لەسەر ئەم کارە بڵاودەکرێنەوە تەنها دەنگۆی بێ بنەمان. هیچ پرۆژەیەک لەژێر ناوی" چاڵەکە" لەلایەن کۆمپانیای شاری هونەر بڵاونەکراوەتەوە یاخود ڕانەگەیەندراوە، و هیچ پەیوەندییەکمان بەم کارەوە نییە، چ لەڕووی بەرهەمهێنانەوە بێت یاخود دەرهێنان". هەروەها گەڕانێکمان ئەنجامدا لە وێبگەڕی (گوگڵ) و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ کارێکی هونەری هاوشێوە، بەڵام هیچ دەرهێنەر یاخود هونەرمەندێکمان نەدۆزیەوە کە تا بڵاوبوونەوە و نووسینی ئەم بابەتە ڕایگەیاندبێت کە زنجیرەیەک لەسەر سەدام حوسێن سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق بڵاودەکرێتەوە لە ڕەمەزان. سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://krd.t4p.co/story/2025-01-27-saddam-hussein-alhufra-series-ramadan

Comments