
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
January 28, 2025 at 06:12 PM
#ئاگاداربە...
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "لەقەزای بەردەڕەش پیاوێک ناوڕاستی ڕێگایەک دەکات بەمەرەزە چونکە زەوی خۆیەتی حوکمەت قەرەبوی نەکردۆتەوە".
#ڕاستییەکە:
ئەو هەواڵە ساختەیە، و ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە کۆنە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2024، کە داخستنی ڕێگای قەزای بەردەڕەشە لە پارێزگای دهۆک، هۆکاری داخستنی ڕێگاکە بەو شێوەیە دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی کاری سەب کاری، ئەو حەوزانە دروستکراون لەو شوێنانەی کە سەب کاری لێکراوە بۆ هێشتنەوەی ئاو لەسەر سەبەکە و بەدەستهێنانی باشترین کوالیتی لە پرۆسەکە.
سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە:
https://krd.t4p.co/story/2025-01-28-truth-about-man-turning-road-into-field
❤️
1