Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
January 30, 2025 at 08:30 PM
#ئاگاداربە... لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەکی تۆمارکراوی پەخشە ڕاستەوخۆکەی سەلوان مۆمیکا لەسەر تیک تۆک بڵاوکراوەتەوە گوایە ئەو کەسەی لە پەخشەکە دەردەکەوێت بکوژی مۆمیکایە. #ڕاستییەکە: ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی ئەو کەسەی لە ڤیدیۆی پەخشە ڕاستەوخۆکە لەسەر پلاتفۆرمی"تیک تۆک" دەردەکەوێت، ئەندامی پۆلیسی سویدە. دەتوانی سەرنجی ئەو پارچە قوماشە چوارگۆشەیە بدەیت کە لەسەر شانی ئەو کەسەیە کە لە پەخشە ڕاستەوخۆکەدا دەردەکەوێت، کە شوێنی بەستنی پلە سەربازییەکانە ، هەروەها ڕەنگی جلەکە کە شینی تۆخە، کە پۆشاکی فەرمی پۆلیسی سویدە . هەروەها ڕۆژنامەی "ئافتۆنبلادێت" وێنەیەکی ئەو ئەفسەرە پۆلیسە سویدییەی بڵاوکردوەتەوە لەگەڵ دەقی : "لێرەدا، پۆلیس دوای تەقەکردنەکە پەخشی تیک تۆکی سەلوان مۆمیکای داخست". واتا ئەو کەسەی لە پەخشە ڕاستەوخۆکە دەردەکەوێت پێش داخستنی بکوژی مۆمیکا نییە وەکو ئیدیعا کراوە. سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://krd.t4p.co/story/2025-01-30-silwan-momika

Comments