Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
January 31, 2025 at 11:45 AM
#ئاگاداربە... لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "لە کلیپی دلبەر هەمووتان ئەم کوڕەتان بینی لە ڕۆژهەڵاتەوە هاتە باشوور ماوەیەکی کەم دواتر چووە دەرەوە و گەرایەوە بوە بەم سەدەفەی ئێستا دەیبینن". #ڕاستییەکە: ئەو ئیدیعایە ساختەیە، بەو پێیەی ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە دوو کەسی جیاواز نیشاندەدات، هەروەها هیچ بەڵگەیەک نییە پشتگیری لەو ئیدیعایە بکات. یەکەم کەس کە لە کلیپی "دلبەر" دەرکەوتووە، خەڵەف بەشارە، کە ئێستا لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە و لە بواری ماکیاژ و ستایلکردنی قژدا کاردەکات، ئەوەش بەپێی هەژمارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. سەبارەت بەو کچەی لە وێنەکەدا دیارە، ناوی سەدەف ئەڵماسییە، کچە مۆدێلێکە و لە هەرێمی کوردستان دەژی، ئەوەش بەپێی هەژمارەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://krd.t4p.co/story/2025-01-31-sadaf-almasi

Comments