Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
February 1, 2025 at 02:38 PM
#ئاگاداربە... لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەی کەسێک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمریکا تیرورستی تەحریری شام آبو دوجانة ترکستانی لە ئیدلیب توپاند، ئەم تیرۆرستە دەستی هەیە لە کوشتنی دەیان هاوڵاتی بێتاوانی سوریایە". #ڕاستییەکە: وێنە هاوپێچکراوەکە وێنەی کەسێکی ئۆزبەکییە بە ناوی (ئەیوب هوک) کە وەک ڕاهێنەری شەڕکردن لە گروپی Muhajir Tactical کاردەکات، لە ڤیدیۆیەکدا کە لە هەژماری ئینستاگرامی گروپەکەدا بڵاویکردووەتەوە هەواڵی مردنی ڕەتکردەوە. ئەو گروپە تاکتیکییە لەلایەن دوو چەکداری جیهادی ئۆزبەکستانی کە لە سوریا چالاکی دەکەن دامەزراوە، ئەبو ساڵح شامی و ئەیوب هوک، کە دووەمیان نەک هەر دامەزرێنەر و سەرۆکی گروپی تاکتیکی جیهادییە بەڵکو ڕاهێنەری سەرەکییە و لە هەموو گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت. بڵاوبوونەوەی وێنەکانی هوک لەگەڵ ئیدیعای گیانلەدەستدانی، دوای ئەوە دێت کە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە 30ی کانوونی دووەمی 2025، "جێبەجێکردنی هێرشێکی ئاسمانی ورد لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا ڕاگەیاند، کە توانی لە ڕێگایەوە محمد سەڵاح ئەلزوبەیر بە ئامانج بگرێت، کە یەکێکە لە ئەندامە دیارەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پارێزەرانی ئایین، کە سەر بە ڕێکخراوی قاع.یدەیە." سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://krd.t4p.co/story/2025-02-01-abo-djana-alturkistani-syria

Comments