
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
February 2, 2025 at 11:18 AM
#ڕونکردنەوە…
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "لە عێراقەوە بۆ دۆناڵد ترەمپ: فەرمانی دەستگیركردنەكەت هەڵدەوەشێنینەوە".
#ڕونکردنەوە:
هەواڵەکە چەواشەکارانەیە، هەواڵەکە نادروستە، بەو پێیەی تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە لەو بارەیەوە دەرنەچووە و بەپێی یاسای نێودەوڵەتی:
سەبارەت بە پرسی پارێزبەندی کەسی، ڕێککەوتنێکی گشتی هەبوو لەسەر ئەوەی ئەم پاریزبەندیە سەرۆکی دەوڵەتان و سەرۆکی حکومەتەکان و وەزیرانی دەرەوە بگرێتەوە، بەڵام بۆچوونی جیاوازیش دەربڕدرا سەبارەت بەوەی کە ئایا دەکرێت ئەو جۆرە پارێزبەندییە بۆ بەرپرسانی پلە باڵاکانی دیکە درێژ بکرێتەوە، هەندێک لە ئەندامان ئەو پارێزبەندیەیان بۆ ئەو سێ پۆلە بەرپرسانەی کە لە سەرەوە باسمان کرد تایبەت کردووە، و هەندێک لە ئەندامانی دیکە جەختیان لەسەر ئەگەری ئەوە کردەوە کە بەرپرسانی دیکەی دەوڵەت ڕەنگە سوودمەند بن لە پارێزبەندی کەسی، بەڵام نیگەرانی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە بیرۆکەی درێژکردنەوەی ئەم پارێزبەندیە بۆ دەرەوەی "ئەو سێ پۆلە".
هەروەها لە کاتی پشکنینی ماڵپەڕی فەرمی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق و دیارترین دەزگا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، و هەروەها ئەنجامدانی گەڕانێکی بەرفراوان لە وێبگەڕی (گووگڵ)، هیچ زانیارییەکمان نەدۆزییەوە کە پشتگیری ئەو ئیدیعایە بکات.
سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە:
https://krd.t4p.co/story/2025-02-02-donald-trump