Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
February 2, 2025 at 08:21 PM
#ئاگاداربە... لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ولاتی سین گەڕاوە پلەی دووەم دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی عیراق بە دروست کردنی خێراترین پرد ( جسر ) لە پارێزگای دیوانیە". #ڕاستییەکە: ئەو ئیدیعایە ساختەیە، لە دوای ئەنجامدانی گەڕانی پێچەوانە بۆ وێنەکە، دەرکەوت وێنەکە ساڵی 2022 تۆمار کراوە لە کەرتی غەزە، لە وێنەکەدا دەردەکەوێت کە لافاو لەو ناوچەیەی داوە بەهۆی نزمە پاڵەپەستۆیەک، دەبینین شەقام و شۆستەکە بە بڕێکی زۆر ئاو داپۆشراوە، ئەمەش وایکردووە دانیشتوانەکەی ئەو پارچە دارانە بەکاربهێنن بۆ پەڕینەوە لە ڕێگاکە کە لە عێراق بە "سکێپە" ناسراوە، ئەو پاڵەپەستۆیە نزمە لە کانوونی دووەمی 2022 غەزەی گرتەوە و بووە هۆی لافاو لە زۆرێک لە ناوچەکانی نیشتەجێبوون بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو. هەروەها لە ئێستادا هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمی سەبارەت بە کردنەوەی پردێکی نوێ لە دیوانیە نەدۆزرایەوە، چی لە ڕێگەی میدیای ناوخۆییەوە بێت یاخود لە ڕێگەی وێبگەڕی گووگڵ، هەروەها ئەم بانگەشەیە بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانە بڵاوکراوەتەوە. سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://krd.t4p.co/story/2025-02-02-truth-about-building-fastest-bridge-in-diwaniyah
😂 2

Comments