Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
February 4, 2025 at 09:53 PM
#ئاگاداربە... #هەواڵی_ساختە... لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "بەغدا، بەپەلە هەموو ئەو ڕێگایانەی بەرەو ساحەی تەحریر ئەچن، داخران". #ڕاستییەکە: ئەو هەواڵە ساختەیە، داخستنی گۆڕەپانی تەحریر یاخود ئەو ڕێگایانەی کە بۆی دەچن دوورە لە راستییەوە. فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، ڕۆژی سێشەممە 4ی شوباتی 2025، ئەو هەواڵە ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو ڕێگایانەی بەرەو گۆڕەپانی تەحریر دەچن، کراونەتەوە و دەنگۆی داخستنیان دوورە لە راستییەوە. سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، لیوا سەعد مەعن، لە ڕێگەی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە کە لە ناوەڕاستی گۆڕەپانی تەحریرەوە تۆماری کردووە، هەواڵی داخستنی ڕەتکردەوە، هەروەها لەلایەن بەشی بەرەنگاربوونەوەی دەنگۆ لە وەزارەتی ناوخۆ پشتڕاستکرایەوە کە دانەخراوە. بە بەدواداچوونی هاتوچۆ لەسەر ئەو ڕێگایانەی کە دەچنە گۆڕەپانی تەحریر لە ڕێگەی یەکێک لە ئەپڵیکەیشنەکانی نەخشە، دەرکەوت کە ڕێگاکان کراوەن و دانەخراون. سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://krd.t4p.co/story/2025-02-05-tahrir-square-in-baghdad

Comments