
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
February 5, 2025 at 06:16 PM
تیمی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا تێبینی کردووە، کە پەرەسەندنێکی بەرچاو هەیە لە قسەی ڕقاوی و تائیفەگەری لەنێو بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراقدا، جا چی لە ڕێگەی پۆستی ئامانجدارەوە بێت یاخود کۆمێنت.
داوا لە هەموو لایەک دەکەین یەکبگرن و هاوکار بن، بەرژەوەندی گشتی بخەنە پێشەوە، پابەندبن بە ئاشتی کۆمەڵایەتییەوە، هەر شتێک کە هەڕەشە لە بناغەکانی دەکات و دەیخاتە ژێر پرسیارەوە ڕەتبکەنەوە.
دەمانەوێت ئاماژە بەوە بکەین کە چەندین ئەکاونتی ساختە (ئەجێندا) هەن کە ئەرکیان چاندن و زیادکردنی گوتاری تائیفەگەرییە لە نێو خەڵکدا.
تیمەکەمان ئامۆژگاریتان دەکات و هۆشداری دەدات لە کارلێککردن لەگەڵ ئەو پۆستانە بە هەموو شێوەیەک (گفتوگۆ، کۆمێنتکردن، بڵاوکردنەوە... هتد)، بۆ ئەوەی نەگاتە دەستی کەسانی دیکە و بەم شێوەیە کارلێککردن لەگەڵیان زیاد بکات و ئامانجە زیانبەخش و خراپەکانی بپێکێت.
👍
1