Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
February 8, 2025 at 10:24 AM
#ئاگاداربە... #هەواڵی_ساختە... لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "سودانی و تیف سامی: مووچەی مانگی 12مان بۆ ھەرێم نەناردووە". #ڕاستییەکە: ئەو ئیدیعایە ساختەیە، لەکاتی گەڕان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە، هیچ شتێکمان نەدۆزیەوە کە بیسەلمێنێت محەمەد شیاع سودانی یاخود وەزیری دارایی تەیف سامی لێدوانی هاوشێوەیان ڕاگەیاندبێت کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی کانوونی یەکەمی 2024 نانێرن. بەپێچەوانەوە، بەپێی بەیاننامەیەکی لیژنەی دارایی پەرلەمان، لە بەرواری 12ی 1ی 2025 وەزیری دارایی پشتڕاستی کردبووەوە ، کە "وەزارەتی دارایی بەتەواوەتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بۆ ساڵی 2024 دابینکردووە، و بەرپرسیار نییە لەوەی نەیگەیەندرابێتە دەستیان". لای خۆیەوە، سودانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی ئەلشەرق لە 6ی شوباتی 2025، لەکاتی قسەکردن لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕایگەیاند:" مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی یەکی ساڵی 2025 خەرج کراوە، و لە ماوەی مانگەکانی دیکەشدا بەشێوەیەکی ڕێک بەردەوام دەبین". سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://krd.t4p.co/story/2025-02-08-salaries-employees-kurdstan-alsudani-taif-sami

Comments