Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
February 8, 2025 at 03:32 PM
#ئاگاداربە... #هەواڵی_ساختە... لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "بەداخەوە هەر ئێستا مامۆستایەکی مانگردوو کۆچی دوای کرد". #ڕاستییەکە: ئەو هەواڵە ساختەیە، بەو پێیەی تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و میدیا ناوخۆییەکانەوە دەربارەی ئەو ئیدیعایە بڵاونەکراوەتەوە، هەروەها گەڕانێکمان لە لەڕێگەی وێبگەڕی گوگڵەوە ئەنجامدا، و هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراومان نەدۆزیەوە کە ڕاستی ئەم ئیدیعایە بسەلمێنێت. لای خۆیەوە وتەبێژی مامۆستایانی مانگرتوو لە سلێمانی، عوسمان گوڵپی، کاتێک پەیوەندیمان پێوەکرد، ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە "ئەو هەواڵەی ڕاست نیە و بنەمای نیە". سەبارەت بە باری تەندروستی مامۆستایانی مانگرتوو، بەهۆی ماندوێتی و بەدخۆراکییەوە سێ کەسیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران، هەروەها عوسمان گوڵپی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پشتڕاستی کردەوە کە مانگرتنەکە بەردەوامە سەرەڕای ئاستەنگە تەندروستییەکان و بارودۆخی سەختی کەشوهەوا، ئاماژەی بەوەشکرد خۆپیشاندانەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ فراوانتر دەبن. سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://krd.t4p.co/story/2025-02-08-death-teacher-hunger-strike-sulaymaniyah

Comments