Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
February 8, 2025 at 07:09 PM
#ئاگاداربە...
#فۆتۆشوپ...
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "پەرلەمانتار یوسف كیلابی به فهرمی له كهناڵی عههد داوای له مانگرتووانی پێش بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانی سلێمانی کرد مانگرتنەکە بگوازنهوه بۆ ههولێر".
#ڕاستییەکە:
ئەو ئیدیعایە ساختەیە و وێنەکە دروستکراوە، بەو پێیەی قاڵبی کەناڵی ئەلعەهد بەکارهێنراوە لەگەڵ دەستکاری کردنی دەقەکە بۆ دروستکردنی ئەو ئیدیعا ساختەیە.
بە پشکنینی هەژماری فەرمی پەرلەمانتار یوسف ئەلکیلابی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس و میدیا ناوخۆییەکان هیچ لێدوانێکی هاوشێوەمان نەدۆزییەوە، هەروەها گەڕانێکمان لە ڕێگەی وێبگەڕی گوگڵەوە ئەنجامدا، و هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراومان نەدۆزیەوە کە ڕاستی ئەم ئیدیعایە بسەلمێنێت.
سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە:
https://krd.t4p.co/story/2025-02-08-youssef-alkalabi-salaries-regional-employees