
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
February 10, 2025 at 12:19 PM
#ئاگاداربە...
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "بەبەڵگەوە، پاسەکان بە وێنەی خـ*ـومەینییەوە بەتەمابوون بێنە ھەولێر، بەڵام ئاشکراکران".
#ڕاستییەکە:
ئەو ئیدیعایە چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی وێنەکە کۆنە و لە بەغدای پایتەختی عێراق تۆمارکراوە.
بە ئەنجامدانی گەڕانی پێچەوانە بۆ وێنەکە گەشتین بە چەندین پۆست کە لە ساڵی 2022 بڵاوکراوەتەوە گوایە ئەو پاسە تایبەت بووە بە گواستنەوەی خەڵک لە سلێمانییەوە بۆ بەغدای پایتەختی عێراق بۆ خۆپیشاندان.
بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئۆتۆمبێلەکە لە بەغدا بووە، هێماکانی شوێنەکەمان دەستنیشان کرد و دەرکەوت کە نزیک مۆنۆمێنتی ئازادییە لە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغدا، دوای بەراوردکردنی وێنەیەکی گەورەتری نەبڕاو کە لە پۆستەکانی ساڵی 2022 دۆزیمانەوە، دەتوانین سەرنجی ئەو باڵەخانەیە بدەین کە لە کۆتایی وێنەکەدا دەردەکەوێت کە نزیک مۆنۆمێنتی ئازادییە، هەروەها تابلۆی سەر یەکێک لە باڵەخانەکان کە ڕەنگی خۆڵەمێشییە لە بەرامبەر مۆنۆمێنتی ئازادییە.
سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە:
https://krd.t4p.co/story/2025-02-10-truth-about-photo-car-transport-demonstrators-erbil