Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
February 10, 2025 at 07:23 PM
#ئاگاداربە... #بڵاوکراوەی_ساختە... لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەیاننامەیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە لەلایەن ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائب ئەهلی حەق دەرچووە سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان. #ڕاستییەکە: ئەو پۆستە ساختەیە، بەو پێیەی لەم دواییانەدا هیچ بەیاننامەیەک سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان لەلایەن قەیس خەزعەلیەوە بڵاونەکراوەتەوە. بە پێداچوونەوەمان بە هەژماری خەزعەلی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس، دەرکەوت کە هیچ بەیاننامەیەکی هاوشێوەی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی بڵاونەکردوەتەوە، جگە لەوەش پێداچوونەوەمان بە ماڵپەڕی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق کرد، و هیچ بەیاننامەیەکی لەو شێوەیەمان نەدۆزییەوە. لە کاتی پشتڕاستکردنەوەی قاڵبی بەیاننامە بڵاوکراوەکە و بەراوردکردنی لەگەڵ قاڵبی ئەسڵی و چەند لێدوانێکی دیکە کە لەلایەن خەزعەلی لەسەر هەژماری فەرمی خۆی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوکراوەتەوە، چەندین تێبینیمان بەدی کرد، کە پشتڕاستی دەکاتەوە ساختەیە، بەم شێوەیە: 1-جۆری فۆنتەکە جیاوازە، بەو پێیەی ئەو فۆنتەی لە قاڵبە ساختەکەدا بەکارهاتووە جیاوازە لەگەڵ ئەو فۆنتەی لە قاڵبە ڕەسەنەکان بەکاردێت. 2-قاڵبی ساختە لە خوارەوەی لای چەپ دەقی "مقاوەمەی ئیسلامی، عەسائیب ئەهلی حەق/فەرمانگەی میدیا" لەخۆدەگرێت، لەکاتێکدا قاڵبی ئەسڵی ئەم دەستەواژەیەی تێدا نییە، ناوی بەکارهێنەری هەژماری فەرمی خەزعەلی نیشان دەدات نەک ئەو دەقە. 3-دەقی لێدوانە ساختەکە حەرەکەکانی عەرەبی تێدا نییە، لە کاتێکدا لە لێدوانە فەرمییەکانی خەزعەلیدا هەیە. سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://krd.t4p.co/story/2025-02-10-qais-khazali

Comments