Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
February 11, 2025 at 02:53 PM
#ڕونکردنەوە... لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "دادگای تێهەڵچوونەوە (التمییز) بڕیاری دادگای فیدراڵی لەسەر یاساكانی لێبوردنی گشتی، باری کەسی و یاسای گەڕانەوەى موڵک و ماڵ بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان پووچەڵ دەکاتەوە". #ڕونکردنەوە: ئەو ئیدیعایە بڵاوکراوەتەوە چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی دادگای تێکهەڵچوونەوە فیدراڵی هیچ بڕیارێکی دەرنەکردووە سەبارەت بە پووچەڵکردنەوەی فەرمانی دادوەری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە سێ یاساکە، ئەوانیش هەموارکردنەوەی یاسای لێبوردنی گشتی، هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی و هەموارکردنەوەی یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانی. بە پێداچوونەوە بە ماڵپەڕی فەرمی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و چوونە ناو بەشی بڕیارەکانی دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی، دەرکەوت کە بڕیارێکی لەو شێوەیەی دەرنەکردووە. ئەوەی بڵاوکراوەتەوە، بابەتێکی یاساییە لەلایەن جێگری سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوە، دادوەر حەسەن فوئادەوە بووە، کە لە بەرواری 10ی شوباتی 2025 لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقییەوە بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا جەختیکردەوە کە "دەسەڵاتی ویلائی ناچێتە چوارچێوەی دەسەڵاتی دادگای فیدراڵی باڵاوە، بەڵکو لە چوارچێوەی دەسەڵاتی دادوەری ئاساییدا دەمێنێتەوە بەپێی دەسەڵاتی دادوەری گشتی و ئەو دەقە یاساییانەی کە لە یاسای دادوەری مەدەنیدا هاتووە". واتە هیچ بڕیارێک لەم دواییانەدا لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی بۆ پووچەڵکردنەوەی فەرمانی ویلائی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە سێ یاساکە دەرنەچووە وەک ئەوەی ئیدیعا کراوە. سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://krd.t4p.co/story/2025-02-11-federal-court-of-cassation
👍 1

Comments