Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
February 11, 2025 at 06:22 PM
#ئاگاداربە... #هەواڵی_ساختە... لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "یوسف ئەلکیلابی:قبوڵ ناکەم زەوی بۆ کوردەکان بگەڕێتەوە و ئەو یاسایە ڕادەگرم". #ڕاستییەکە: ئەو ئیدیعایە ساختەیە، و ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەرواری 21ی کانوونی دووەمی 2025، کە تێیدا باس لە یاساکانی باری کەسی و لێبوردنی گشتی و گەڕانەوەی موڵک و ماڵ کراوە. سەبارەت بە لێدوانی ڕاستەقینەی پەرلەمانتار یوسف ئەلکیلابی ، تێیدا دەڵێت: "لە پێشینەیەکی مەترسیداردا، ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر سێ یاسای مشتومڕاوی بە یەکەوە دا"، پێیوایە "دەنگدانەکە نادروست و نایاساییە، و دەچینە بەردەم دادگا بۆ تانەدان لە دانیشتنی ئەمڕۆ، و قبوڵ ناکەین کە ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران کڕنوش ببات لە بەردەم سەرۆکایەتی ئەنجومەن و کوتلە سیاسییەکان". سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://krd.t4p.co/story/2025-02-11-youssef-alkalabi-statement

Comments