Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
February 12, 2025 at 02:05 PM
#ئاگاداربە... #بەڵگەنامەی_ساختە... لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەڵگەنامەیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە لەلایەن نەوەی نوێی دەرچووە بۆ ڕادیۆ و کەناڵی نالیا (NRT)، سەبارەت بە ڕاگرتنی پەخش و بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان دژی حکومەت، و ئەو هەواڵانەی پەیوەندی بە فەرمانبەرانی مانگرتووەوە هەیە، هەروەها هەوڵدان بۆ سەرکوتکردنی دەنگی خۆپیشاندەران، ئەوەش بەهۆی بەڵێنەکەیان کە بە پارتی دیموکراتی کوردستانیان داوە بۆدووبارە دانانەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان. #ڕاستییەکە: ئەو بەڵگەنامەیە ساختەیە، بە بەراوردکردنی لەگەڵ چەند بەڵگەنامەیەک کە پێشتر لەلایەن ئەو جوڵانەوەیە بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوت کە چەندین هەڵەی تێدایە کە دەیسەلمێنێت ساختەیە، وەک: 1- ئەو فۆنتەی کە لە بەڵگەنامەی دروستکراوەکەدا بەکارهاتووە جیاوازە لەو فۆنتەی کە لە بەڵگەنامە ڕەسەنەکاندا بەکارهاتووە. 2-بەڵگەنامە دروستکراوەکە چەندین هەڵەی ڕێنووسی تێدایە و دەقەکەی بە باشی دانەڕێژراوە. 3-بەڵگەنامە دروستکراوەکە هیچ مۆرێکی ئەو جوڵانەوەی تێدا نییە. 4-بەڵگەنامە دروستکراوەکە دەریدەخات کە بەروارەکە بە ژمارەی تۆزاوی عەرەبی نووسراوە، لەکاتێکدا بەروارەکە لە بەڵگەنامە ڕەسەنەکان کە لەلایەن ئەو جوڵانەوەیە دەرچووە بە ژمارەی هیندی ڕۆژهەڵاتی نووسراوە. جگە لەوەش لە کاتی گەڕان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ڕەسەنایەتی بەڵگەنامەی بڵاوکراوەکە، هیچ سەرچاوەیەکمان نەدۆزیەوە کە ڕەسەنایەتییەکەی بسەلمێنێت. بە پێداچونەوە بە ناوەڕۆکی هەژمارە فەرمییەکانی NRT بۆمان دەرکەوت کە هێشتا خەریکی ڕووماڵکردنی هەواڵی خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستانە کە لەلایەن فەرمانبەرانی مانگرتووەوە بەڕێوەدەچێت وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر دواکەوتنی وەرگرتنی مووچەکانیان. سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://krd.t4p.co/story/2025-02-12-new-generation-movement

Comments