
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
February 16, 2025 at 07:09 PM
#ئاگاداربە...
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "پاسەوانی کۆماریی ئێران دۆسیەی لەسێدارەدان لە زیندانەکانی عێراق ئاشکرا دەکات".
#ڕاستییەکە:
ئەو ئیدیعایە ساختەیە، و ڤیدیۆکە ساڵی 2024 بڵاوکراوەتەوە، ڤیدیۆکە دەستکاری کراوە بە دانانی دۆبلاژێکی جیاواز لە دۆبلاژە ڕەسەنەکە، بەو پێیەی لە ڤیدیۆکەدا محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت، "ئەو هێرشەی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدرا هەموو ئامانجەکانی پێکا" و ڤیدیۆکە هیچ پەیوەندییەکی بە فایلی زیندانەکانی عێراقەوە نییە.
جگە لەوەش لە کاتی گەڕان لە ماڵپەڕی وەزارەتی دادی عێراق و میدیا عێراقی و ئێرانییەکان، هیچ لێدوانێکی لەو جۆرەمان نەدۆزیەوە.
سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە:
https://krd.t4p.co/story/2025-02-16-truth-about-executions-iraqi-prisons