Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
February 17, 2025 at 09:37 AM
#ئاگاداربە... لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە کەسێک لە یەکێک لە شەقامەکان نیشاندەدات و ئامۆژگاری خەڵک دەکات خۆیان بەدوور بگرن لە جگەرەکێشان و ڕیش تاشین، لەگەڵ ئیدیعای ئەوەی ڤیدیۆکە نوێیە و لە سوریایە. #ڕاستییەکە: ئەو ئیدیعایە ساختەیە، و ڤیدیۆکە نوێ نییە و لە سوریا نییە، بەڵکو لە شاری موسڵ لە ماوەی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێکخراوی تیرۆ.ریستی داع.ش لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2017 تۆمار کراوە، ڕۆژنامەنووسی موسڵ شهاب ئەلسەفار ڤیدیۆکەی لە 10ی شوباتی 2025 دووبارە بڵاوکردووەتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی زنجیرە ڤیدیۆیەکی پەیوەندیدار بە ڕێکخراوەکە کە لەم دواییانەدا لە پەیجەکەی دووبارە بڵاوی کردووەتەوە. هەروەها دەتوانی ئاماژەی هێماکانی شوێنەکەش بکەی کە لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، بەو پێیەی شەقامی گروپی ڕۆشنبیری بەرامبەر زانکۆی موسڵ لە کەناری چەپی شارەکە دەردەکەوێت، هەروەها ڕوونە کە یەکێک لەو کەسانەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت وەک فرۆشیاری کارتی بارگاویکردنەوەی تەلەفۆن کاردەکات، لە تەنیشتیەوە تابلۆیەک دەردەکەوێت کە ناوی کۆمپانیاکانی پەیوەندییەکانی عێراقی لەسەرە، وەک "ئاسیا، زەین، کۆرەک، فانۆس و کەلیمات"، کە کۆمپانیا ناسراوەکانی عێراقن، لە کاتێکدا کۆمپانیاکانی پەیوەندییەکانی سوریا بریتین لە "کۆمپانیای سوریا بۆ پەیوەندییەکان، سیریتێل و MTN سوریا"، ئەمەش دەیسەلمێنێت کە ڤیدیۆکە لە عێراق تۆمارکراوە نەک سوریا. سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://krd.t4p.co/story/2025-02-17-truth-about-banning-smoking-in-syria

Comments