Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
February 17, 2025 at 05:11 PM
#ئاگاداربە... لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "کچەکەی وریا حمە کەریم بۆ باوکی دڵ دەکاتە سەد پارچە". #ڕاستییەکە: ڤیدیۆکە کۆنە و کچی ڕۆژنامەنوسی ناسراو ( وریا حەمە کەریم) نیشان نادات، کە لە 6ی شوباتی 2025 لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای عەربەت-سلێمانی کۆچی دوایی کرد. لە کاتی گەڕان بۆ ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە دەرکەوت کە پێشتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە بەرواری 2ی ئەیلوولی 2024 بڵاوکراوەتەوە، لەگەڵ دەقی "ئەم کچە بە دڵێکی پڕەوە شیعر بۆ باوکی دەڵێت لە ساڵیادی شەهیدبوونی لە خۆپیشاندانی ٢ـی ئەیلولی کەرکوک"، ئەوەش ئەو ئیدیعایە ڕەتدەکاتەوە. جێگای باسە کچی ڕۆژنامەنووس (وریا حەمە کەریم) لە ڤیدیۆیەک دەرکەوت کە لە کەناڵی "NRT" بڵاوکرابووەوە، کە لە تەنیشت دایکی ڕۆژنامەنووسەکە نیشانیدەدات، لە 6ی شوباتی 2025، هەمان ڕۆژ کە گیانی لەدەستدا بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای عەربەت- سلێمانی. بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا، لە بەرواری 6ی شوباتی 2025، ڕایگەیاند، "رووداوێکی هاتووچۆ پێش بنکەی پشکنینی عەربەت ڕوویدا، تیایدا ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی بە دوو ئۆتۆمبێلدا کێشا، لە ئەنجامدا دەستبەجێ دوو کەس گیانیان لەدەستدا، کە یەکێکیان ڕۆژنامەنووس وریا حەمە کەریم بوو". سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://krd.t4p.co/story/2025-02-17-waria-hama-karim
Image from Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی: <a class="text-blue-500 hover:underline cursor-pointer" href="/hashtag...
👍 2

Comments