
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
February 18, 2025 at 02:37 PM
#ئاگاداربە...
#بڵاوکراوەی_ساختە...
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "ئەسما ئەسەد هاوسەری بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشوی سوریا، بۆ یەكەمجار لەدوای جێهێشتنی وڵات، لە مۆسكۆوە پەیامی بڵاویكردەوە "دوای ماوەیەک لە بێدەنگی کاتی ئەوە هاتوە جارێکی دیکە دەستپێبکەینەوە".
#ڕاستییەکە:
ئەو ئیدیعایە چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی تا ئێستا هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی لەلایەن (ئەسما ئەسەد) هاوسەری بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سوریا بڵاونەکراوەتەوە.
هەستاین بە لێکۆڵینەوە لەو ئیدیعایەی گوایە دەگەڕێتەوە بۆ هاوسەرەکەی ئەسەد، دەرکەوت ئەو هەواڵە بڵاوبووەتەوە دوای ئەوەی هەژمارێکی ساختە لە تێلیگرام بەناوی حافز ئەسەدی کوڕی بەشار ئەسەد لە 17ی شوباتدا لینکی هەژمارێکی بڵاوکردەوە گوایە هەژماری فەرمی ئەسما ئەسەدە، بۆ پشتڕاستکردنەوەی خاوەندارێتی هەژمارەکە ڤیدیۆیەکمان دۆزیەوە کە لەم دواییانەدا بڵاوکراوەتەوە کە حافز ئەسەد نیشاندەدات بە شارێکدا دەسوڕێتەوە، کە لە 12ی شوباتی 2025 بڵاوکراوەتەوە، کە پشتڕاستی دەکاتەوە هەژمارەکە دەگەڕێتەوە بۆ حافز ئەسەد، لەکاتێکدا هەژمارە ساختەکە لە 13ی شوباتی 2025 ڤیدیۆکەی بڵاوکردوەتەوە، ئەوەش دەیسەلمێنێت هەژمارە ساختەکە ئامانجی فریودانی خەڵکە.
جگە لەوەش، ڕۆژنامەنووس (ئیڤا بارتلێت) لە 12ی شوباتی 2025 پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردوەتەوە، کە لینکی هەژماری تێلێگرامی ئەسەدی تێدایە، کە پشتڕاستکردوەتەوە هەژمارەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو.
سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە:
https://krd.t4p.co/story/2025-02-18-asma-alassad-account-x

👍
1