
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
February 20, 2025 at 10:35 PM
#ئاگاداربە...
#هەواڵی_ساختە...
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "بەپەلە دەنگۆی گیانلەدەستدانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هەیە".
#ڕاستییەکە:
ئەو هەواڵە ساختەیە، بەو پێیەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە.
هەستاین بە لێکۆڵینەوە لەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە کۆچی دوایی هاوسەری سەرۆکی پێشووتری عێراق جەلال تاڵەبانی (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد)، هیچ سەرچاوەیەکمان نەدۆزییەوە لە دیارترین دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی کە ئەو هەواڵە پشتڕاست بکاتەوە، لەلایەکی ترەوە هەردوو کوڕەکەی قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی هەواڵی هاوشێوەیان بڵاونەکردووەتەوە.
لای خۆیەوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەرواری 20ی شوباتی 2025 هەواڵی گیانلەدەستدانی هێرۆ ئیبراهیمی ڕەتکردەوە، و ڕایگەیاند "سەبارەت بەو هەواڵ و زانیارییە چەواشەکارانەی لەبارەی تەندروستی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بڵاوبووەتەوە، هەموولایەک دڵنیادەکەینەوە کە دۆخی تەندروستی بەڕێزیان زۆر باشە و لە ئێستادا سەرقاڵی بەڕێکردنی ژیانی رۆژانەی خۆیەتی".
هەروەها کەناڵی "کوردسات" لە بەرواری 20ی شوباتی 2025 هەواڵی گیانلەدەستدانی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند "ئەو دەنگۆیانەی سەبارەت بە دۆخی تەندروستی خاتوو هێرۆ برایم ئەحمەد بڵاوکراونەتەوە، ناڕاستن".
سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە:
https://krd.t4p.co/story/2025-02-21-hero-ibrahim-ahmad

👍
😂
2