Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی
February 28, 2025 at 01:49 PM
#ئاگاداربە... #هەواڵی_ساختە... لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "‏لە دوێنێ شەوەوە - ئەمریکا چووە ناو فڕۆکەخانەی نەجەف و دوو کەسایەتی گەورەی دەستگیرکردووە، memorr44 دەڵێ فالح فەیاز و هادی عامری دەستگیر کران". #ڕاستییەکە: ئەو هەواڵە ساختەیە، هیچ ڕاستیەک نییە بۆ دەستگیرکردنی هادی عامری و فالح فەیاز. لەکاتی گەڕان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە، دەرکەوت کە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر، (هادی عامری) چەند چاوپێکەوتنێکی لە ڕۆژی 25ی شوباتی 2025 بڵاوکردووەتەوە، هەمان ئەو ڕۆژەی هەواڵی دەستگیرکردنەکەی بڵاوبووەوە، کە عامری لەگەڵ سەرۆک کۆمار (عەبدولەتیف جەمال ڕەشید) لە کۆشکی کۆماریدا کۆبووەوە، و لە 26ی شوباتی 2025 و گەشتنی بە هەرێم لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) کۆبووەوە، هەروەها لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعوود بارزانی کۆبووەوە، دوێنێ پێنجشەممە 27ی شوبات گەشتێکی بۆ پارێزگای دیالە ئەنجامدا، ئەمەش ڕاستی دەستگیرکردنی لەلایەن هێزێکی بیانییەوە ڕەتدەکاتەوە. سەبارەت بە هەواڵی دەستگیرکردنی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی (فالح فەیاز) ئەویش ساختەیە، بەو پێیەی هیچ کام لە هەژمارە فەرمییەکانی فەیاز هەواڵی هاوشێوەی بڵاونەکردوەتەوە، هەروەها ئەو دەستەیە یاخود دەزگاکانی راگەیاندنی ناوخۆیی هەواڵی هاوشێوەیان بڵاونەکردوەتەوە. لای خۆیەوە بەڕێوەبەری دەستەی حەشدی شەعبی (موهەنەد عەقابی) دوای ئەوەی پەیوەندیمان پێوە کرد ئەو هەواڵەی بەشێوەیەکی گاڵتەجاڕانە ڕەتکردەوە. بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ساختەیە هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەک لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە نەمانتوانی پشتڕاستی بکەینەوە، سەبارەت بە هەوڵی هێزێکی ئەمریکی بۆ هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف و ڕێگریکردن لێیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق دوای ئەوەی ڕەتیانکردەوە چەکەکانیان ڕادەست بکەن یاخود مۆڵەتی فەرمی پیشان بدەن. تاکو ساتی بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە دەسەڵاتدارانی حکومەتی عێراق بێدەنگییان هەڵبژاردووە، بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک و لێدوانێک سەبارەت بە ڕاستی ڕووداوەکە یاخود نا. لە کاتێکدا ڕۆژی چوارشەممە لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان پشتڕاستیکردەوە، کە هەنگاویان ناوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو زانیاری و ڕاپۆرتانەی کە باسیان لە هێرشی هێزێکی بیانی دەکرد بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف. سەرچاوەکان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە: https://krd.t4p.co/story/2025-02-28-hadi-alamiri-faleh-alfayyadh-american-force
Image from Tech4Peace تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی: <a class="text-blue-500 hover:underline cursor-pointer" href="/hashtag...

Comments