
KomalaMedia
February 2, 2025 at 08:47 AM
🚩 پەیامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ یادی ٥٥ ساڵەی دامەزرانی کۆمەڵە
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
لە یادی پەنجا و پێنج ساڵەی دامەزرانی کۆمەڵە و ٤٦ ساڵی ئاشکرابوونی تێکۆشانی ئەو ڕێکخراوەیە، سڵاو دەنێرین بۆ ههموو ئهو کەسانهی كە لە پێناوی ئەو ڕێبازەدا، لە ههموو سەنگەرەكانی خەبات، لە مەیدانی نەبەردی پێشمەرگانە و یان لە زیندانەكانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیدا گیانیان بەختكرد. سڵاو بۆ بنەماڵەی خۆڕاگر و سەربەرزیان. سڵاو بۆ یادی کاک حەمەحسەینی كەریمی لە دامەزرێنەرانی كۆمەڵە، كه ئهو ڕۆژه هاوكاته لهگهڵ ڕۆژی گیانبهختكردنی ئهو ئازیزه، سڵاو بۆ هەموو ئەوانەی كە لە پێناوی ئەو ڕێبازەدا بریندار و كەم ئەندام بوون و یان بەشێك لە تەمەنی خۆیان لە زیندانەكان و ئەشگەنجەگاكانی ڕژیمی ئیسلامیدا تێپەر كرد، سڵاو بۆ جەماوەری خەڵكی كوردستان كە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشت و پشتیوانی كۆمەڵە بوون و لهو پێناوهدا له بهختكردنی گیان و ماڵی خۆیشیان درێغیان نهكرد.
درێژەی پەیامەکە لێرە بخوێینەوە:
https://shorturl.at/SaApl