
KomalaMedia
66 subscribers
About KomalaMedia
▪️ کانال رسمی کومەلە سازمان کردستان حزب کمونیست ایران ▪️ کاناڵی فەرمی کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ارتباط با ما:https://t.me/contactkomalamedianetwork website : http://komalah.org instagram facebook twitter : @komalamedia
Similar Channels
Swipe to see more
Posts

❗️ڕێکخراوبوونی بزووتنەوە پێشکەوتنخوازە جەماوەرییەکان، یەکگرتوویی دامەزراوە سەربەخۆ کۆمەڵایەتییەکان، خواستی کۆتایی هێنانی خێرا بەم شەڕە شەڕێکی کە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤ بە هێرشی ئەرتەشی جینایەتکاری ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد، بەتوندی بەردەوامە. ئەم شەڕە کۆنەپەرستانە و دژەخەڵکییە، تا ئێستا بووتە هۆی گیان لەدەستدانی سەدان کەس و وێرانبوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ژیانی خەڵکی ئەو دوو وڵاتە. لە کاتێکدا هێزە ڕاست و ناسیۆنالیست و ئایینییە فاشیستییەکان لە زۆربەی وڵاتان خەریکی لەناوبردنی هەموو دەستکەوتە مرۆڤایەتییەکانن، لە کاتێکدا جیهان لە ژێر گوشاری قەیرانی قووڵی ئابووری و ژینگەیی و سیاسیی سەرچاوەگرتوو لە پێکهاتەی ڕزیوی سیستمی سەرمایەداری جیهانیدایە، مرۆڤایەتی شایەتی یەکێک لە کاولکارترین دیمەنەکانی ئەم قەیرانەیە. شەڕی کۆنەپەرستانە و جینایەتکارانەی نێوان دەوڵەتی شێوە فاشیستی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامیی ئێران، شەڕێک نییە بۆ ئازادی، دێموکراسی، مافی مرۆڤ، یان هەوڵێک بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی ناوچەکە لە قەیرانی ئابووری و کارەساتە کۆمەڵایەتییە بەربڵاوەکان. بەڵکوو بە پێچەوانەوە، شەڕی ئەم دوو دەوڵەتە کۆنەپەرستە، بەریەککەوتنی بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی هێزە دژەخەڵکییەکانە. ئەم شەڕە، مەیدانی سەرلەنوێ پێناسەکردنەوەی بەرژەوەندی هێزە هەژمونخوازە جیهانی و ناوچەکەییەکانە، کە تیایدا ئەوەی گرنگ نییە، بریتییە لە ژیان و بژێو و ژینگە و ئەمنییەت و داهاتووی مرۆڤەکان. هەردوو ئەم ڕژێمە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکانیان شەڕ و کاولکاری و سەرکوتیان پەرەپێداوە و نیشانیان داوە کە تا چەند توانایی کاولکاریان هەیە. بە تێپەڕبوونی شەش شەو و ڕۆژ لە دەستپێکردنی بۆمباران و مووشەکبارانی هەردوو لایەنی دەوڵەتی ئیسرائیل و ڕژێمی کۆماری ئیسلامی، تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە خەڵکی بێدیفاعی هەردوو وڵات گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٠٠٠ کەسیش بریندار بوون و بەشێکی زۆری دانیشتوانی تاران لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون. لە هەمان کاتدا ڕژێمی ئیسلامیش شارەکانی ئیسرائیلی کردووەتە ئامانجی مووشەکەکانی خۆی و ژمارەیەک خەڵکی بێدیفاع گیانیان لەدەستداوە. دۆناڵد ترامپ و سەرۆکی ئیسرائیل داوایان لە خەڵک کردووە "بەزووترین کات تاران چۆڵ بکەن"، لە کاتێکدا فڕۆکەخانەکان داخراون، لە سنووری تورکیا خەڵکێکی زۆر چاوەڕوانی چوونە ناو ئەو وڵاتەن. جگە لەو کوشتار و پەرەسەندنی کەشی نائەمنی و ترس و نیگەرانی و ئاوارەییە، ڕاپۆرتە میدانییەکان باس لە کەمی و گرانی بێوێنەی کاڵا و پێداویستییەکانی ڕۆژانەی خەڵک دەکەن. لەم بارودۆخەدا هێزە ڕاستەکانی ئۆپۆزسیۆن کە زۆر ساویلکانە خەون بە گواستنەوەی دەسەڵات لەسەرووی خەڵکەوە دەبینن، کەوتنەخوارەوەی بۆمبەکانی ئیسرائیل بەسەر خەڵکدا شادمان کردوون. لەم نێوەدا، ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وێڕای دەربڕینی پاڵپشتی خۆی بۆ دەوڵەتی جینایەتکاری نەتانیاهۆ، بەردەوام هەڕەشە دەکات کە ئەگەر تەسلیمی ویستەکانی ئەو نەبن، ڕاستەوخۆ دێتە ناو شەڕەکەوە. جگە لە لێدوانە دژبەیەکەکانی ترامپ، ڕۆڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەم هاوکێشەیەدا، هەر هەمان ڕۆڵی هەمیشەییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بریتییە لە: پاراستنی هاوسەنگی نێوان هێزە کۆنەپەرستەکان بۆ ڕێگریکردن لە بەهێزبوونی هێزە جەماوەرییەکان. ئەمریکا بە پاڵپشتیکردن لە ئیسرائیل و نیشاندانی گڵۆپی سەوزی سیاسی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، ڕێک وەک چۆن لە بەرامبەر پرۆژە سەرکوتگەرییە ناوخۆییەکانی ڕژیمی ئیسلامیشدا، بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆی، بێدەنگ بووە یان لە حاڵەتی دیاریکراودا چاوی نووقاندووە. لە ڕاستیدا، دەوڵەتی ئەمریکا و ڕژیمی ئیسلامی، سەرەڕای ناکۆکییە ڕووکەشییەکان، لە یەک شتدا هاوبەشن، کە بریتییە لە پاراستنی ئەو پێکهاتە ئابوورییانەی ئێستا، کۆنتڕۆڵی سیاسی لەسەرەوە و سەرکوتی هەر چەشنە ئاڵتەرناتیڤێکی جەماوەری. بێگومان بەردەوامی شەڕی ڕژیمی داگیرکەر و تاوانکاری ئیسرائیل لەگەڵ دەسەڵاتی دژەئینسانی ئیسلامی، بزاڤە کۆمەڵایەتییەکان پەراوێز دەخات و بۆ خەڵکی ئێران زۆر گران تەواو دەبێت. ڕێگایەکی سێیەم کە ئێمە بەرگری لێدەکەین و گەلێک کەم هەزینەترە لە شەڕ و دەرەنجامەکانیشی خەڵک خۆیان دیاریدەکەن بریتییە لە: خەبات و ڕێکخستن لەپێناو ڕوخاندنی شۆڕشگێڕانەی ڕژیمی ئیسلامیدا. لە بارودۆخی ئێستادا کە دەسەڵاتی ئیسلامی لاواز بووە و ئامرازەکانی شەڕی خۆی بۆ وێرانکارییەکی هەرچی زیاتر ئامادە دەکات، ڕوخاندنی ئەم ڕژیمە کۆنەپەرست و دژی خەڵکە، ڕێگر دەبێت لە دەرەنجامە وێرانکەرەکانی شەڕی کۆنەپەرستانەی نێوان ئیسرائیل و ڕژیمی ئیسلامی، واتە شەڕ، ماڵوێرانی، برسێتی، ئاوارەبوون و قاتوقڕ. ئێمە وێڕای دژایەتی ڕاشکاوانە لەگەڵ ئەم شەڕە دژەخەڵکییە لە هەردوولاوە، بڕوامان وایە کە لەم بارودۆخە هەستیارەی ئێستادا، ڕێکخراوبوونی هەرچی زیاتری بزووتنەوە پێشڕەو و پێشکەوتنخوازە کۆمەڵایەتییەکان، یەکگرتوویی زیاتری دامەزراوە سەربەخۆکانی خەڵک، پاراستنی بەهێزتری دەستکەوتەکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی جەماوەر، ناڕەزایەتی دژ بە داگیرکاریی دەرەکی و سەرکوتی ناوخۆیی و هەروەها هەوڵدان بۆ دروستکردنی ستافێکی سیاسیی بزووتنەوەی جەماوەری، ئەرکێکی بێپسانەوە و بەردەوامی سەرجەم هەڵسووڕاوانی پیشەیی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی و سیاسییە.


🚩 دایه نقشین ناصریراد، مبارز نستوه و مادری فداکار، چشم از جهان فروبست روز دوشنبه ۲۶ خرداد ۱۴۰۴، دایه نقشین ناصریراد، یکی از چهرههای برجسته و فراموشنشدنی جنبش انقلابی کردستان و مردم سنندج، پس از سالها مبارزه، رنج و پایداری، از میان ما رفت. دایه نقشین نماد زنی بود که واژه «مادر» را از دایره زیستی فراتر برد و آن را به اسطورهای از شجاعت و وفاداری بدل ساخت. او نهتنها مادر سه پیشمرگ فداکار کومهله و حزب کمونیست ایران ــ رفیق جانباخته ابراهیم محمدی (خلیل)، و همچنین رفقا خلیل محمدی و شاهرخ محمدی ــ بلکه مادری بود برای تمامی فرزندان سنگری که آرمان برابری و رهایی را دنبال میکردند. در تمام این سالها، دایه نقشین، با وجود فشارهای سنگین و تهدیدهای بیوقفه جمهوری اسلامی، هیچگاه لحظهای از موضع خود عقب ننشست. او با قامتی استوار، حضوری گرم و صدایی آرام، همواره پناه رفقا و تکیهگاه فرزندان آرمانخواهش باقی ماند. زندگی او، ترجمان صادقانهای بود از پیوند مادرانه با آرمانهای برابریطلبی، رهاییبخش و انسانی. سیمای دلنشین و سخنان پرمهرش، بخشی جداناشدنی از حافظه جمعی رفقایی است که سالها با او زیستهاند و الهام گرفتهاند. در قلب سرخ سنندج، و در میان مردم مبارز کردستان، دایه نقشین چهرهای شناختهشده، محبوب و مورد احترام بود؛ زنی از دل مردم که درد آنها را با گوشت و پوست خود حس کرده بود و بیادعا دوشادوششان ایستاده بود. در فقدان او، ما نهفقط مادری مهربان، که بخشی از حافظه تاریخی مقاومت و فداکاری را از دست دادیم. اما یاد و راهش زنده خواهد ماند، در گامهای هر پیشمرگی که راه آزادگی را میپیماید. ما ضمن تسلیت به خانواده عزیز دایه نقشین ناصریراد، بهویژه رفیق خلیل محمدی، از کادرهای حزب کمونیست ایران و کومهله، خود را در این اندوه بزرگ شریک میدانیم. یاد و نام دایه نقشین گرامی و راهش پررهرو باد.


🚩 *پەیامێک لە کۆمەڵەوە بۆ جەماوەری خەڵکی کوردستان* لە بەرنامەیەکی تایبەتی تەلەڤیزیۆنی کۆمەڵەدا، هاوڕێ ئیبراهیم عەلیزادە دوای وەڵامدانەوە بە چەند پرسیار و لێکۆڵینەوەیەک لە بارودۆخی ئێستای ئێران و کوردستان، پەیامێکی ڕوو لە خەڵکی کوردستان پێشکەش کرد کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیشدا بڵاوبۆوەتەوە. کۆمەڵە میدیانێتوۆرک بە هۆی گرنگی ئەم پەیامە، بە باشی زانی بە شێوازی نووسراو دایبەزێنێت و بڵاوی بکاتەوە. ئەمەش دەقی پەیامەکەیە لە وەڵامی هاوڕێ بەڕێوەبەری بەرنامەکە: بنبەستەکانی کۆماری ئیسلامی نەک تەنها لە ئاکامی ئەو شەڕە، بەڵکو لە ئەنجامی کۆمەڵێک گۆڕانکاری بنەڕەتی دەمێکە خەریکە کۆمەڵگای ئێران لە خاڵێکی وەرچەڕخانی مێژوویی نزیک دەکاتەوە. ئەم وەرچەڕخانە دەتوانێ هەم بە باری چاکدا بسوڕێتەوە و هەم بە باری خراپدا. پەیامی ئێمە ئەوەیە: دەتوانین و دەبێ ئەم وەرچەڕخانە بە باری چاکدا بسۆڕێنین. لەم پێوەندیەدا چەند خاڵێکی گرنگ هەیە کە نابێ هەرگیز لە یادیان بکەین: یەکەم: کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان پێویستە ئەو ڕاستیە بزانن و ئەزموون و تەجروبەی هەموو جیهانیش ئەوەمان پێ دەڵێت کە ئازادی، یەکسانی، ژیانی ئاسوودە، ئەمنیەت و ئاسایش، دیموکراسی و مافی مرۆڤ، واتە هەموو ئەو شتە باشانەی کە ئاواتیانین، ئەوانە خەڵاتێک نین کە زلهێزەکانی ئەو سەردەمەی ئێمە لە دەرەوەرا بۆمان بە دیاری بۆمان بێنن و لە سەر کەشەفی زێڕین پێشکەشمان بکەن. ئەمانە بە دەست نایەن مەگەر بە دەست و مشتی خۆمان، بە خەباتی خۆمان، بە ژیری خۆمان و بەکارهێنانی فورسەتەکان نەبێت. لەوانەیە ئەوان ئەو ڕژیمەش بڕووخێنن، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەوان نەک بۆ ئێمە بەڵکوو بۆ بەرژەوەندی خۆیان کاری دەکەن و بەرژەوەندی ئەوانیش دەگەڵ بەرژەوەندی خەڵکی چەوساوە و ستەملێکراو یەک نییە. نموونەی لیبیا و ئەفغانستان و سووریا. بۆ ئێمە ڕزگاری بەو واتایانەی کە باسمان کرد، بە بێ کاری ووشیارانە و ڕێکخراو و جەماوەری بە دامەزراوە، نابێ، سەقامگیر نابێت. دووەم: نە خەڵکی کورد و نە هیچ خەڵکێکی تر، بە خەباتی خۆڕسک، بێ بەرنامە، بێ ئامانجی ڕۆشن، بێ ووشیاری، بێ ڕابەری جێی متمانە، سەرکەوتنی پایەدار و جێکەوتوو بە دەست ناهێنێت. سەرهەڵدان و ڕاپەڕین و شۆڕش لە کوردستان دەتوانێ ئەو مەلزووماتەی خۆی دابین بکات، ئەوە کافی نییە کە بڵێین ڕژیم لاوازبێت. دیارە ئەوە مەرجێکی زۆر مۆهیمە، بەڵکو پێویستە بچین بەرەو ئەوەی کە ئەو توانایە بەل قووەیە بکەین بە بیل فیعل. ئەوەی مەترسیدارە ئەوەیە کە ئەو قینە و تووڕەیی و بێزاری ڕەوایەی کە لە ناو دڵ و دەرونی خەڵکی ئەو وڵاتەدا پنگی خواردووەتەوە، وایان لێ بکات کە هەستەکان بە سەر عەقل و هۆش و تەجروبەماندا زاڵ بن و نەتوانین لە فورسەتەکان بە باشی کەڵکوەربگرین. کاری سەرکەوتن دژوارتر و سەرکەوتن دوورتر دەکەینەوە. لەم بارەوە باوەڕ بە ئەزموونی کۆمەڵە بکەن کە لە کوانەی خەباتێکی ٥٠ ساڵە و زیاتریش هاتووەتە دەرێ، بە ڕاستگۆیی و سەداقەت لە گەڵ خەڵک ناسراوە، بێگومان هەلەکان و فورسەتەکانیش دەناسێت و لە دەستیان نادات. سێیەم: پێکهاتنی بۆشایی دەسەڵات، بە هۆی ئەم بارودۆخەی کە هاتووەتە پێش چاوەڕوان کراوە. ئەو بۆشایە پێویستە، بە هێزی جەماوەڕ پڕ بێتەوە. نەورۆزی ئەمساڵ و نەورۆزی ٤٦ ساڵ لەوەپێش، ئەو زەرفیەتەمان پێ نیشان دەدات. ٤٦ ساڵ لەوەپێش بە دوای ڕووخانی ڕژیمی شا کە بۆشایی دەسەڵات لە کوردستان پێکهات، ئەو بۆشایەی بە دەستی جەماوەر بە خێرایی پڕکرایەوە. شوورای شار و دێهاتەکان پڕیان کردەوە. لە شاری سنە ئەزموونی بنکەکانمان دیت کە بە ڕێکوپێکترین شێوە ژیانی خەڵکیان ئیدارە کرد. ئەمساڵ لە ڕێو ڕەسمەکانی جەماوەری کە بە بیانووی نەورۆز و بۆ ماوەی دوو مانگ لە هەموو کوردستان بەڕێوەچوو، گەشەی کۆمەڵگای مەدەنی، توانای خۆڕێکخستن، ژیری کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتەکانمان لە ئاستی جەماوەری دا بینی. بێگومان سبەی ڕۆژ و بە پێکهاتنی بۆشایی دەسەڵات ئەو تواناییانە دەتوانێ بکەوێتە کار و بە خێرایی شووڕای گەڕەک و دێهات، شوورای کارگە و کارخانە، شوورای شار، بنکەی زەحمەتکێشان و هەر دامەزراوێکی مەدەنی کە نوێنەرایەتی دەنگ و ئیرادەی خەڵک بکات جێگەی دامەزراوە حکوومەتیەکان بگرنەوە. ڕێگە مەدە کوردستان ببێت بە مەیدانی خۆنواندنی هێزی چەکداری ئەم حیزب و ئەو حیزب. هێزی چەکداری ئەوەندەی کە پێویست بێت، لە ژێر دەسەڵاتی ئەو دامەزراوانەدا بێت کە بە ئیرادەی خەڵک دیاری کراون. لە بیرمانە کە لە ساڵی ١٣٥٨ کۆمەڵە کە هێزی سەرەکی شاری سنە بوو، تەنها ٧٥ پێشمەرگەی بوو کە ئەویش بۆ پاراستنی مەقەرەکان و کادرەکانی بەکاری دەهێنان. بەڵام بنکەکان کە میل و بۆچوونی جیاوازیشیان تێدابوو، هەم چەکدار بوون و هەم شاریان بەڕێوەدەبرد. هەر ئەو بنکانە چەند مانگ دواتر بوون بە هێزێکی جەماوەری بۆ خەباتی پێشمەرگانەی دواڕۆژ. چوارەم: هونەری حیزبی پێشەرەو ئەوەیە کە سەرکەوتن بە کەمترین تەلەفات و خەسارەت بسۆڕێنێت. دەزانم خەڵک بۆ ئازادی ئامادەی فیداکارییە، بەڵام وا ڕەفتار بکەین کە دەمانەوێت بەرهەمی ئەو ئازادیە هەموان بیچێژین. هەر بۆیە دەبێ خۆمان لە هەر چەشنە ماجەراجووییەک بپارێزین، کایە بە ڕاپەڕین نەکەین و وریای بانگەوازی نابەوەختی ئەم و ئەو بین. دەمەوێت دووپات بکەمەوە کە هەر چەشنە سەرهەڵدانێک، ئەگەر ئاگاهانە نەبێت، ئەگەر ڕێکخراو نەبێت، ئەگەر ئامانجی کۆمەڵایەتی ڕۆشنی نەبێت، چارەنووسی نادیارە. ئێمە نامانەوێت کۆمەڵگا بەرەو چارەنووسی نادیار بەرین. پێنجەم: ئێمە دەزانین کە بە بێ ڕووخانی کۆماری ئیسلامی، دەسکەوتێک ئەگەریش بۆ ماوەیەکی کاتی بە دەست بێت، پایەدار نابێت. کە وایە خەباتی خەڵکی کوردستان پێویستە هاوئاهەنگ لەگەڵ خەباتی سەراسەری لە هەموو ئێران بەرەو پێش بچێت و پشتیوانی خەڵکی هاوپەیمان و هاوچارەنووس لە هەموو ئێران بۆ خۆی بسۆڕێنێت و خۆشی پشتیوانیان بێت. شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" دیمەنێکی درەوشاوەی ئەو هاوپەیمانیە بوو. لە کوردستانی شۆڕشگیرەوە سەری هەڵدا و بانگەوازەکەی لە هەموو ئێران وەڵامی وەرگرتەوە و لە هەموو جیهان دەنگی دایەوە. هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە لە هەر شوێنێک کە هەن، پێویستە بەم ڕاستەیە لە هەموو بوارەکاندا حوزووریان هەبێت و لە گواستنەوەی ئەو دەرس و ئەزموونانە یارمەتی دەرەی خەڵک بدەن.


🚩 ماڵئاوایی لەژیانی باوکی هاوڕێیەکی گیانبەختکردووی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە لە ئاوایی ناچیت سەر بە شاری بۆکان زۆر بەداخەوە ڕۆژی هەینی ٢٣ی جۆزەردانی ١۴٠۴ی هەتاوی، کاک ئەحمەد نادری ناسراو بە میرزا ئەحمەد، خەڵکی ئاوایی ناچیت لە نزیک شاری بۆکان و باوکی هاوڕێی گیانبەختکردووی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە "عەلی نادری"، بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد. میرزا ئەحمەد کەسایەتییەکی خۆشناو، جێگای ڕێز و خۆشەویستی خەڵکی ئاوایی ناچیت و ناوچەی بۆکان بوو. ئەو وەک باوکێکی بەورە و خاوەن هەڵوێست، چ ئەو کاتەی کە جگەرگۆشەکەی واتە هاوڕێ عەلی نادری لەناو ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەدا بوو و چ دوای گیانبەختکردنی و تا دوا هەناسەی ژیانی، سەربەرزانە ژیا، هیچ کات سەری بۆ دوژمن دانەنەواند و بەردەوام بە ڕێبازی کۆمۆنیستی و ئامانجی بەرزی جگەرگۆشەکەی و سەرجەم هاوڕێیان و هاوسەنگەرانی لە ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا، وەفادار مایەوە. تەرمی کاک ئەحمەد بە بەشداری بەرفراوان و گەرم و گۆڕی خەڵکی بەرەمی بۆکان و دەوروبەر، لە ئاوایی ناچیت بەخاک سپێردرا. لەلایەن هەموو ڕیزەکانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانەوە وە پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کاری سەربەرزی کاک میرزا ئەحمەد و دۆستان و خەڵکی ناوچەی بۆکان و دەوروبەر دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی غەم و پەژارەیان دەزانین. یادی بەرز و بەرێز بێت


🚩اطلاعیه کمیته مرکزی کومەله در مورد وضعیت جنگی در ایران شواهد هشداردهنده حاکی از آن است که درگیری کنونی میان رژیم اسرائیل و جمهوری اسلامی ایران در آستانه تبدیل شدن از یک درگیری محدود به جنگی تمامعیار قرار دارد. وقوع چنین فاجعهای افزون بر نابودی گسترده زیرساختهای کشور، که برای زندگی روزمره مردم حیاتی هستند، به کشتار گسترده غیرنظامیان منجر شده و بحرانی انسانی در ابعادی بیسابقه در تاریخ معاصر خلق خواهد کرد. مخالفت ما با این جنگ، فراتر از یک موضع اخلاقی، تلاشی آگاهانه برای جلوگیری از نابودی زندگی میلیونها انسان و سقوط ایران به ورطهای از عقبماندگی اقتصادی و تکنولوژیک است. مخالفت ما با جنگ میان دو دولت مذهبی، صرفاً یک موضعگیری اصولی و اخلاقی نیست؛ بلکه بخشی از یک تلاش آگاهانه و اقدام عملی برای جلوگیری از فاجعهای است که میتواند زندگی میلیونها انسان را تهدید کند و از لحاظ اقتصادی و تکنولوژیک، ایران را به یکی از عقبماندهترین کشورهای جهان تبدیل کند. با این حال، آگاهیم که تداوم و گسترش این جنگ، برخلاف میل ما، ممکن است به امر واقع تبدیل شود. ازاینرو، در کنار اعلام صریح مخالفت با چنین جنگی، باید خود را برای بازتابها و اثرات سیاسی و اجتماعی آن آماده کنیم. با این حال، با توجه به تمایل جنگافروزانه دو رژیم، گسترش درگیری محتمل به نظر میرسد. در این شرایط، تنها راه مؤثر برای متوقف کردن جنگ، خیزش سازمانیافته و سراسری مردم ایران است. ما نمیتوانیم اجازه دهیم رژیم جمهوری اسلامی که کوچکترین ارزشی برای جان مردم قائل نیست، با پافشاری بر پروژه اتمی پوچ خود، جامعه را به گروگان بگیرد. سکوت در برابر جنگی که دو رژیم جنایتکار، با تداوم آن، مردم را در معرض پیشرفتهترین سلاحهای کشتار جمعی قرار دادهاند، جایز نیست. در متن ادامه مبارزه برای سرنگونی جمهوری اسلامی، مطالبه «توقف بیدرنگ جنگ» باید در صدر خواستههای مردم ایران قرار گیرد. یکی از شاخصهای اصلی موفقیت خیزش مردم بر علیه جنگ، سازمانیافته بودن و سراسری بودن آن است. حضور فعال نهادهای مدنی و جنبشهای اجتماعی، که در دهههای گذشته مبارزهای مستمر و همهجانبه علیه رژیم اسلامی را پیش بردهاند و از تجربهای غنی در زمینه آگاهیبخشی، سازماندهی و رهبری اعتراضات مردمی برخوردارند، نقشی کلیدی در پیروزی این مبارزه خواهند داشت. افزون بر این، همکاری و همگرایی میان احزاب چپ و نیروهای پیشرو، از ملزومات تحقق خیزش مردمی بر علیه جنگ است. تجربه خیزش «زن، زندگی، آزادی» بار دیگر نشان داد که کردستان نهتنها نقش نمادین، بلکه مسئولیتی پیشتاز در پیشبرد مبارزه سراسری را ایفا میکند. با اینحال، تأکید میکنیم که هیچ منطقهای بهتنهایی و بدون پیوند با مبارزات سراسری قادر به پیروزی نخواهد بود. امروز تداوم خیزش زن، زندگی، آزادی باید خود را در قالب اعتراض مردم بر علیه این جنگ ارتجاعی باز یابد. این امر نیازمند حضور مداوم مردم در صحنه، ابتکار عمل نیروهای سیاسی و سازماندهی مردمی است. در این مسیر خطیر، کومەله از تمامی نیروهای سیاسی فعال در کردستان دعوت میکند تا بدون فوت وقت، برای گفتوگو، تبادل نظر و بررسی سناریوهای محتمل پیشرو گرد هم آیند. ما باید پیامدهای غیرقابلپیشبینی این جنگ ویرانگر را رصد کرده و برای پاسخ جمعی آماده باشیم. تنها از طریق همفکری، هماندیشی و همکاری عملی میتوان آمادگی جمعی را افزایش داد. چنین گفتوگو و همکاریای میتواند نقشی مهم در افزایش آمادگی جمعی، همبستگی نیروهای آزادیخواه و هماهنگی اقدامات در برابر آیندهای پرمخاطره ایفا کند. کمیته مرکزی کومەلە (سازمان کردستان حزب کمونیست ایران) ۲۶ خرداد ۱۴۰۴


❗️سازماندهی جنبشهای مترقی مردمی، همگرایی نهادهای مستقل اجتماعی، مطالبه ختم بیدرنگ جنگ جنگی که با حمله ارتش جنایتکار اسرائیل در بامداد جمعه بیستوسوم خردادماه ۱۴۰۴ به ایران آغاز شد، با شدت ادامه دارد. این جنگ ارتجاعی و ضدمردمی، تا کنون جان صدها نفر از مردم بیدفاع را در دو کشور گرفته و بسیاری از زیرساختهای زندگی مردم را ویران کرده است. در حالی که نیروهای راست، ناسیونالیست، مذهبی، فاشیست در اکثر نقاط جهان در حال نابودی تمام دستاوردهای تاکنونی انسانی هستند، در شرایطی که جهان زیر فشار بحرانهای عمیق اقتصادی، زیستمحیطی و سیاسیِ برخاسته از ساختار پوسیده سرمایهداری جهانی بهسر میبرد، بشریت شاهد یکی از ویرانگرترین جلوههای این بحران است؛ جنگ ارتجاعی و جنایتکارانه میان دولت شبه فاشیستی اسرائیل و جمهوری اسلامی ایران، نه جنگی برای آزادی است، نه دمکراسی، نه حقوق بشر و نه تلاشی در راستای رهایی مردمان منطقه از فلاکت اقتصادی و فاجعههای گستردۀ اجتماعی. برعکس، این جنگ دو حکومت ارتجاعی، بازتابی از منافع استراتژیک نیروهای ضدمردمی است. این جنگ، صحنه بازتعریف منافع قدرتهای هژمونجهانی و منطقهایی است که در آن آنچه مهم نیست، جان انسانها، معیشت آنها، شرایط زیست آنها، امنیت آنها و در عین حال آینده آنهاست. هر دو این حکومتها در داخل و خارج کشورهای خود به جنگ، ویرانی و سرکوب دامن زدهاند و نشان دادهاند که از چه ظرفیتهایی برای ویرانگری برخوردارند. با گذشت شش شبانه روز از آغاز بمبارانها و موشک باران متقابل دولت اسرائیل و رژیم جمهوری اسلامی، تاکنون بیش از ۳۰۰ تن از مردم بیدفاع دو کشور جان خود را از دست داده و بیش از ۲۰۰۰ نفر نیز زخمی شدهاند و بخش بزرگی از مردم تهران آواره شدهاند. در عین حال حکومت اسلامی نیز شهرهای اسرائیل را آماج موشکهای خود کرده است و تعدادی انسان بیگناه قربانی شدهاند. دونالد ترامپ همراه با سران اسرائیل اعلام کردهاند: «تهران را هر چه زودتر تخلیه کنند» در حالی که فرودگاهها بسته شدهاند، در مرز ترکیه صفهای طولانی برای ورود به این کشور شکل گرفته است. علاوه بر این کشتار و گسترش فضای ناامنی، ترس، نگرانی و آوارگی، گزارشهای میدانی حاکی از کمبود و گران شدن سرسام آور کالاهای مورد نیاز روزانه مردم است. در چنین شرایطی نیروهای راست اپوزسیون که سادهلوحانه در آرزوی انتقال قدرت از بالای سر مردم به سر میبرند، از فرود بمبهای اسرائیل بر سر مردم ذوق میکنند. در این میان ترامپ رئیسجمهور ایالات متحده آمریکا ضمن اعلام پشتیبانی خود از دولت جنایتکار ناتانیاهو، مدام تهدید میکند که اگر چنین و چنان نشود، مستقیماً وارد جنگ میشود. گفتارها و سخنان متناقض ترامپ به کنار، نقش ایالات متحده در این معادله، همان نقش همیشگیاش در خاورمیانه است: حفظ توازن میان نیروهای ارتجاعی برای جلوگیری از قدرتیابی نیروهای مردمی. آمریکا با حمایت از اسرائیل و دادن چراغ سبز سیاسی به حمله به ایران، درست همانگونه رفتار میکند که در برابر پروژههای سرکوب داخلی جمهوری اسلامی نیز، بسته به منافعش، سکوت یا تعامل کرده است. در واقع، دولت آمریکا و جمهوری اسلامی، علیرغم کشمکشهای نمایشی، در یک امر مشترکاند: حفظ ساختارهای اقتصادی موجود، کنترل سیاسی از بالا و سرکوب هر آلترناتیو مردمی. بدون شک تداوم جنگ رژیم اشغالگر و جنایتکار اسرائیل با حکومت ضدانسانی اسلامی، جنبشهای اجتماعی را به حاشیه رانده و برای مردم ایران بسیار پرهزینه خواهد بود. راه سومی که ما از آن دفاع میکنیم، بسیار کمهزینهتر از ادامه جنگ است و نتایج آن را نیز خود مردم رقم خواهند زد: راه سوم، مبارزه و سازماندهی برای سرنگونی انقلابی رژیم جمهوری اسلامی است. در موقعیت کنونی که حاکمیت اسلامی تضعیف شده و ساز جنگی خود را برای نابودی بیشتر کوک میکند، سرنگونی این رژیم ارتجاعی و ضدمردم، از عواقب ویرانگر جنگ ارتجاعی میان اسرائیل و جمهوری اسلامی جلوگیری خواهد کرد. ما ضمن مخالفت صریح با این جنگ ضدمردمی از هر دو سو، بر این باوریم که در شرایط حساس کنونی، سازماندهی گستردهتر جنبشهای پیشرو و مترقی مردمی، همگرایی بیشتر نهادهای مستقل اجتماعی، حفاظت قویتر از دستاوردهای جنبش انقلابی مردم، مخالفت با تجاوز خارجی و سرکوب داخلی، و تلاش برای ایجاد رهبری سیاسی جنبش مردمی، از وظایف تعطیلناپذیر همه فعالان صنفی، مدنی، اجتماعی و سیاسی است.


🚩 پیامی برای تودههای مردم کردستان در برنامهای ویژه از تلویزیون کومهله در روز یکشنبه ۱۵ خرداد، رفیق ابراهیم علیزاده پس از پاسخ به چند سؤال و پس از بررسی وضعیت سیاسی کنونی ایران و کردستان، پیامی خطاب به مردم کردستان فرستادند که در شبکههای اجتماعی نیز منتشر شده است. کومهله میدیا نتورک به دلیل اهمیت این پیام، مناسب دانست آن را بهصورت نوشتاری ترجمه و منتشر کند. متن پیام در پاسخ به درخواست رفیق مجری برنامه: بنبستهای جمهوری اسلامی نه تنها در نتیجه آن جنگ، بلکه در نتیجه مجموعهای از تغییرات مهمی که در ایران و منطقه روی دادهاند، جامعه ایران را در آستانه یک نقطه عطف تاریخی قرار دادهاند. چرخش در این نقطه عطف به این یا آن سو میتواند نتایج مثبت داشته باشد یا عوارض منفی به بار آورد. ما میتوانیم و باید تلاش کنیم که این نقطه عطف تاریخی به نتایج مثبت منجر شود. در این رابطه چند نکته اساسی وجود دارد که بایستی مورد توجه جدی قرار بگیرد. مشاهده سریع :⬇️⬇️⬇️


🚩 پێشڕەو ژمارەی ٤٦٢ بڵاو کرایەوە نوێ ترین ژمارەی گۆڤاری پێشڕەو (٤٦٢) ئێستا لە بەردەستە ئۆرگانی کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لینکی دابەزاندن: https://komalah.org/nfskomcli/peshraw/peshraw462.pdf

🚩 ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە سەبارەت بە بارودۆخی شەڕلێدراوی ئێران ڕەوتی ڕووداوەکان وا نیشان دەدەن کە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی ئێستایی نێوان ڕژیمی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی ئێران خەریکە لە شەڕێکی سنووردارەوە پەرە بستێنێت بۆ تێکهەڵچوونێکی بە تەواوی مانا و گشتگیر. ڕوودانی ئەم کارەساتە، وێڕای لەناوبردنی بەربڵاوی ژێرخانە گرنگەکانی وڵات کە بۆ ژیانی ڕۆژانەی خەڵک زۆر گرنگن، دەبێتە هۆی کوژرانی بەربڵاوی خەڵکی مەدەنی و قەیرانێکی مرۆیی لەئاستێکی بێوێنە لە مێژووی هاوچەرخدا دروست دەکات. دژایەتی ئێمە لەگەڵ ئەم شەڕە ئەوڵا تر لە دەربڕینی هەڵوێستێکی ئەخلاقی، هەوڵێکی ئاگایانەیە بۆ ڕێگریکردن لە لەناوچوونی ژیانی ملیۆنان مرۆڤ و بوونی ئێران بە وڵاتێکی داکەوتوو لە باری ئابووری و تەکنەلۆژییەوە. دژایەتی ئێمە لەگەڵ شەڕی نێوان دوو دەوڵەتی ئاینی، تەنها هەڵوێستێکی پرەنسیپی و ئەخلاقی نییە، بەڵکوو بەشێکە لە هەوڵێکی وشیارانە و هەنگاوێکی کرداری بۆ پێشگرتن لە کارەساتێک کە دەتوانێت مەترسی لەسەر ژیانی ملیۆنان ئینسان دروست بکات و ئێران بکاتە یەکێک لە دواکەوتووترین وڵاتانی جیهان، لە ڕووی ئابووری و تەکنەلۆژییەوە. سەرەڕای ئەوەش دەزانین کە بەردەوامی و پەرەسەندنی ئەم شەڕە، بە پێچەوانەی ویستی ئێمە، لە وانەیە ببێتە ڕاستی یەک. لەم ڕووەوە وێڕای دەربڕینی ڕاشکاوانەی دژایەتی لەگەڵ شەڕێکی لەو چەشنە، پێویستە خۆمان بۆ کاریگەری سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئامادە بکەین. بەو حاڵەشەوە سەرەڕای ویستی شەڕخوازانەی هەردوو ڕژیم، پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادان، دوور لە چاوەڕوانی نییە. لەم بارودۆخەدا، تاکە ڕێگای کاریگەر بۆ وەستاندنی شەڕ، بریتییە لە ئاخێزی ڕێکخراو و سەرتاسەری کۆمەڵانی خەڵکی ئێران. ئێمە ناتوانین ڕێگە بدەین بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کە هیچ بەهایەک بۆ ژیانی خەڵک دانانێنێت، بە پێداگریی لەسەر ئەو پرۆژە ناوکییە بێمانایەی خۆی، کۆمەڵگا بە بارمتە بگرێت. نابێت لە بەرامبەر شەڕێکدا کە هەردوو ڕژیمی جینایەتکار بە درێژەپێدانی، خەڵک دەکەنە ئامانجی پێشکەوتووترین چەکە کۆمەڵکوژەکان بێدەنگ بین، پێویستە لە چوارچێوەی خەبات لە پێناو ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی، داخوازی "وەستاندنی خێرا و دەستبەجێی شەڕ" ببێتە یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی خەڵکی ئێران. یەکێک لە هێمە سەرەکییەکانی سەرکەوتنی ئاخێزی جەماوەری لە دژی شەڕ، بریتییە لە ڕێکخراوبوون و گشتگیربوون. بەشداری چالاکی ئەو دامەزراوە مەدەنی و بزووتنەوە کۆمەڵایەتیانەی کە لە دەیەکانی ڕابردوودا خەباتێکی بەردەوام و هەمە لایەنەیان لە دژی ڕژیمی ئیسلامی بەرەوپێش بردووە و خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەندن لە بواری کاری وشیاری دەرانە، ڕێکخستن و ڕێبەری کردنی ناڕەزایی جەماوەرییەکان، ڕۆڵێکی گرنگیان لە بە سەرکەوتنگەیاندنی ئەم خەباتەدا دەبێت. جگە لەوەش هاوکاری و یەکگرتوویی نێوان حیزبە چەپ و هێزە پێشڕەوەکان، یەکێکە لە پێویستییەکانی شێوەگرتنی ئاخێزی جەماوەری لە دژی شەڕ. ئەزموونی ئاخێزی "ژن، ژیان، ئازادی" جارێکی تر نیشانی دا کە کوردستان نەک هەر ڕۆڵێکی نموونەیی، بەڵکوو بەرپرسیارێتی پێشەنگایەتیشی هەیە لە بەرەوپێشبردنی خەباتی سەرتاسەریدا. سەرەڕای ئەوەش جەخت دەکەینەوە کە هیچ ناوچەیەک بە تەنها و بەبێ پەیوەندی بە خەباتی سەرتاسەرییەوە ناتوانێت سەرکەوتن مسۆگەر بکات. ئەمڕۆ بەردەوامی ئاخێزی "ژن، ژیان، ئازادی" دەبێت خۆی لە چوارچێوەی ناڕەزایەتی جەماوەری لە دژی ئەم شەڕە کۆنەپەرستانەدا ببینێتەوە. ئەم بابەتە پێویستی بە ئامادەبوونی بەردەوامی خەڵک لە مەیداندا و هەروەها داهێنانی کرداری هێزە سیاسییەکان و ڕێکخستنی جەماوەری هەیە. لەم ڕێگە هەستیارەدا، کۆمەڵە داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییە چالاکەکانی کوردستان دەکات کە بە خێرایی و بەبێ بەفیڕۆدانی کات، بە مەبەستی گفتوگۆ، ئاڵوگۆڕی ڕاوبۆچوون و شرۆڤەی سیناریۆ ئەگەرییەکانی داهاتوو، لە دەوری یەک کۆببنەوە. پێویستە ئێمە ئەگەرە نەخوازراو و چاوەڕوان نەکراوەکانی ئەم شەڕە ماڵوێرانکەرە بە وردی لە بەرچاو بگرین و خۆمان بۆ وەڵامێکی بە کۆمەڵ ئامادە بکەین. تەنها لە ڕێگەی هاوفکری و هاوکاری کردارییەوە دەتوانرێت، ئامادەیی بە کۆمەڵ پەرەپێ بدرێت. گفتوگۆ و هاوکارییەکی لەم چەشنە دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە پەرەسەندنی ئامادەیی بە کۆمەڵ، یەکگرتوویی هێزە ئازادیخوازەکان و هاوهەنگاوبوون لە بەرامبەر داهاتوویەکی هەستیار و پڕ مەترسیدا. کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤


🚩دەسەڵاتی ئیسلامی، سازشکردن لەگەڵ زلهێزە ئیمپریالیستەکان هەوڵدان بۆ سنووردارکردنی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی جەماوەر هەڵسەنگاندنی هاوبەشی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)، لەژێر ناوی: یەکەم- هەڵسەنگاندنی دۆخی بزووتنەوەی کرێکاری مانگی گوڵان بۆ بزووتنەوەی کرێکاری، بە تایبەت لە ژێر ڕۆشنایی ئەوەی کە یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکارە، گرنگییەکی تایبەتی هەیە. لەمڕووەوە چاوخشاندنێک بەسەر دەستکەوتەکانی بزووتنەوەی کرێکاری لە نێوان مانگی گوڵانی ساڵی ڕابردوو و ئەمساڵدا، دەتوانێ لە سەر بەستێنی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" گرنگییەکی تایبەتی هەبێت بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی ئەم بزووتنەوەیە. لە پرسی لێکۆڵینەوە لە دەستکەوتەکانی بزووتنەوەی کرێکاریدا، پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگرین کە بەشی پیشەسازی بزووتنەوەی کرێکاری ئێران، لە سەر بەستێنی داڕمانی ئابووری، داخرانی شەست لەسەدی یەکەکانی بەرهەمهێنان، دابەزینی گەشەی ئابووری و پەرەسەندنی گرانی، سەرکوت و توندوتیژی فاشیستی و گوشاری ئامانجدار و بەردەوامی نیولیبرالیزمی هار، خەبات و ناڕەزایەتی خۆی درێژە پێداوە. لەمڕووەوە دەکرێ بڵێین کە خەباتی پیشەیی، ئابووری و داخوازی تەوەری کەرتی بەرهەمهێنان و پیشەسازی و خزمەتگوزاری، لە دژوارترین هەلومەرجدا، لە سەر بەستێنی سەرکوتێکی لەڕادەبەدەر و بوونی لەشکرێکی بەرینی بێکاران و یەدەگی هێزی کار، بەرەوپێشچووە. ئاشکرایە کە ئەم خەبات و ناڕەزایەتییانە کە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دەستدرێژی بێ سنوور و هەمەلایەنەی ڕێژیم بەڕێوە دەچن، سروشتێکی خۆڕاگری و بەرگریکارانەیان هەیە. بەڵام سەرەڕای گوشارە سیاسی و ئابوورییە قورسەکان، خەباتی کەرتە جۆراوجۆرەکانی بزووتنەوەی کرێکاری لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. چاوخشاندنێک بەسەر خەباتی کرێکارانی کەرتی نەوت، گاز و پێترۆشیمی، بەشی بیناسازی، پەرستاران و خانەنشینان، بە ڕوونی ئەم دۆخە دەردەخات. بەڵام سەرەڕای ئەم دۆخە لە ڕادەبەدەر نایەکسان و دژوارە، بزووتنەوەی کرێکاری کۆمەڵێک دەستکەوتی بەرچاوی بەدەستهێناوە کە پێویستە لەبەرچاو بگیرێت، ١- گەشە و پەرەسەندنی ڕێکخراوبوون لە نێوان کەرتە جیاوازەکانی بزووتنەوەی کرێکاریدا، لە زومرەی یەکێک لە گرنگترین دەستکەوتەکانی بزووتنەوەی چینایەتییە. ئەم پرسە لە نێو مامۆستایاندا بە شێوەیەکی درەوشاوە بەرەوپێش دەچێت. لە نێو پەرستاراندا، گەرای خۆڕێکخستن تا ڕادەیەکی بەرچاو ڕوو لە بەرەوپێشچوونە. لە بەشەکانی تری بزووتنەوەی کرێکاریشدا، تۆوی ڕێکخراوبوون چەکەرەی کردووە و خەریکە گەشە دەکات. لەمڕووەوە خۆڕێکخستن لە سەر بەستێنی خەباتێکی بەرگریکارانەدا، دەکرێ بە گرینگترین دەستکەوتی بزووتنەوەی کرێکاری ئێران لە یەک ساڵی ڕابردوودا لە قەڵەم بدرێت. هەر ئەم دەستکەوتە زۆر گرنگە، زەمینە بۆ سەرکەوتنەکانی داهاتوو خۆش دەکات. ئەگەرچی ئەم بزووتنەوەیە بەهۆی هاوسەنگی هێز لە بارودۆخی ئێستادا، لە سەر بەستێنی داڕمانی ئابووری، هیچ دەستکەوتێکی ئەوتۆی لەپێناو گەیشتن بە داواکارییە پیشەییەکانی دا بەدەست نەهێناوە، بەڵام گومان لەو ڕاستییە حاشا هەڵنەگرەدا نییە کە هاوکات لەگەڵ ڕێکخراوبوونی بەشە جۆراوجۆرە کرێکارییەکان، ڕەوتە ڕێکخراوەکان جەختیان لەسەر سەربەخۆیی خۆیان لە باڵە حکومییەکان کردووەتەوە و خۆیان لەژێر نفووز و کاریگەریی بزووتنەوە خۆ بەخاوەنزان و بەناو پارێزەرەکان دەربازکردووە و وێڕای پێداگری لەسەر واقعییەتەکانی ناوخۆی وڵات، چارەنووسی ڕێکخراوەکانی خۆیان بە دەستەوە گرتووە. ٢- ویستی لێکنزیکبوونەوەی نێوان کەرتەکانی بزووتنەوەی کرێکاری، زۆر ئومێدبەخشە. لێکنزیکبوونەوەی نێوان مامۆستایان، پەرستاران، کرێکارانی بەشی گواستنەوە، کرێکارانی کەرتی بەرهەمهێنان و پیشەسازی و بزووتنەوەی بەرینی خانەنشینانی کەرتە جیاوازەکان، تا دێت بەرفراوانتر و قووڵتر دەبێتەوە. ئەم لێکنزیکبوونەوانە، لە پاڵپشتی کردنی یەکتر، لە خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان خانەنشینانی کەرتە جیاوازەکان و فەرمانبەران، لە ڕاگەیاندنە پشتیوانییەکان، ڕاگەیاندنە هاوبەشەکان و هەروەها لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە زیندانیان و بنەماڵەکانیاندا بە ڕوونی بەرچاو دەکەوێت. بە کورتی بەشە جۆراوجۆرەکانی بزووتنەوەی قووڵایی کۆمەڵگا، لق و پۆپە هاوپەیمانییەکانی خۆیان دۆزیوەتەوە و لە ئامێزیان گرتووە. ئەم لێکنزیکبوونەوەیە، لەسەر بەستێنی سەرکوتی توندوتیژی فاشیستیی بەرامبەر بە چالاکانی پیشەیی کەرتە جۆراوجۆرەکان، نیشانەی بوێری و جەسارەت و هێزی ناو هەناوی ئەم بزووتنەوە یەکگرتوو و هاوئاراستانەیە. ٣- گەڵاڵەکردنی ویست و داخوازی ڕوون، یەکێکە لە دەستکەوتەکانی تری ئەم بزووتنەوەیە. بزووتنەوەی کرێکاری لە کەرتە جیاجیاکانیدا، توانیویەتی ویست داواکارییەکانی خۆی تاڕادەیەک بە ڕوونی گەڵاڵە بکات، بیانگەیەنێتە ئاستی داواکارییە سەرتاسەرییەکان و نیشان بدات کە دەستەبەربوونی ئەو داواکاریانە نەک بە ڕێوشوێنی ئابووری بەڵکوو لە ڕێگەی کردەوەی سیاسیی هاوئاهەنگەوە مومکینە. دەکرێ دروشمی "نە پارلمان نە دەوڵەت بە خەمی خەڵکەوە نین"، بە کرۆکی ئەم هەوڵە هەماهەنگە هەژمار بکرێت. لەمڕووەوە گەڵاڵەکردنی ویست و داخوازی ڕوون لە لایەن سێکتەرە جۆربەجۆرەکانی بزووتنەوەی کرێکارییەوە، یەکێکە لە دەستکەوتە زۆر دیارەکانی ئەم بزووتنەوەیە. ویست و داواکاری گەلێکی وەک خوێندن، بێهداشت و دەرمانی بێبەرامبەر، دەستەبەری کۆمەڵایەتی گشتگیر، ئەمنییەتی کار، شوێنی نیشتەجێبوونی هەرزان و گونجاو، هەڵوەشاندنەوەی کۆمپانیا پەیمانییەکان، داڕشتنی یاسای کار بە بەشداری ڕێکخراوە سەربەخۆ کاریگەرییەکان، دڵنیابوون لە ئەمنییەتی کار، پێدانی کرێ لە کاتی خۆیدا و هەروەها زیادکردنی کرێ لەسەر بنەمای تێچووی سەبەتەی بنەماڵە، لە زومرەی ئەو داواکاریانەن کە بە بەردەوامی لە خەباتی کرێکاراندا بەرز دەکرێنەوە و بەرەوپێش دەبرێن. دەربڕینی بەشێک لەو داخوازییە ڕوونانە لە وتارەکانی ڕێبەری ڕێژیمدا و داواکاریی لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن بۆ چارەسەرکردنیان، ئەوە نیشان دەدات کە پەیامی خوارەوە گەیشتووە بە لوتکەی دەسەڵات، ترسی تەشەنەسەندنی لێنیشتووە و خەریکی داڕشتنی پلانە بۆ ڕێگریکردن لە بەرەوپێشچوونی زیاتر و ئەگەری تەقینەوەی کۆمەڵایەتی. عەلی خامنەیی لە دیدارەکەیدا لەگەڵ کرێکارانی دەستنیشانکراو لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە، ڕۆژی شەممە ٢٠ی گوڵان بەبۆنەی هەفتەی کار و کرێکار، نیشانیدا کە دەسەڵات چەندە لە بزووتنەوەی داواکاری تەوەر و ناڕەزایەتییە کرێکارییەکان و ئاراستەی بەرەو چەپ وەرچەرخانی قووڵایی کۆمەڵگا نیگەرانە، ناوبراو لەم کۆبوونەوەیەدا جەختی لەسەر بابەتەکانی وەک "ئەمنییەتی کار"، "ئەمنییەتی شوێنی کار"، "پەرەپێدانی کارامەیی"، "هاوبەشکردنی کرێکاران لە قازانجی بەرهەمهێنان"، "پشتیوانیکردن لە بەرهەمی ناوخۆیی"، و " دەستبەکارکردنەوەی ناوەندە داخراوەکان"، کردەوە. بەڵام لە نێو قسەکانیدا، جەختکردنەوەی ئاشکرا لەسەر ڕۆڵی کۆمۆنیستەکان و ڕەوتە مارکسیستییەکان لە ناوەندەکانی کار، نیشانیدا کە بزووتنەوە کرێکارییەکان گەلێک نیگەرانی کردووه. ناوبراو وێڕای مەحکوومکردنی بزووتنەوە کرێکارییەکان وتی: هەوڵی ڕەوتە کۆمۆنیستەکان بۆ داخستن و ئیفلیجکردنی بەرهەمهێنان هەر لە سەرەتای شۆڕشەوە هەتا ئەمڕۆکەش بەهەمان پاڵنەرەوە بوونی هەیە، بەڵام چ ئەوکات و چ ئەمڕۆش کرێکارانی ئێمە لە بەرامبەریاندا وەستاونەوە و مشتێکی بەهێزیان لە دەمیان داوە. ئەو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەخت لەسەر پێویستی هاوکاری و لێکنزیکبوونەوەی کرێکاران لەگەڵ خاوەنکاران دەکاتەوە و وێڕای مکووڕبوون لەسەر سازانی چینایەتی، دەڵێت: "لە فەلسەفەی مارکسیستیدا شوێنی کار و ژیان شوێنی ناکۆکی و دوژمنایەتییە و کرێکار دەبێ دوژمنی خاوەن کارگەکە بێت، کە بەم بیرۆکە هەڵەیە ساڵانێکی زۆر خۆیان و جیهانیشیان وەدواخست. بەڵا ئیسلام شوێنی کار و ژیان بە شوێنی بەیەکگرتوویی و هاوکاری دەزانێت". هەربۆیە لە شوێنی کاردا پێویستە هەردوولا لە دڵەوە هاوکار بن لە پێشکەوتنی کاردا." ئاشکرایە کە یەکێک لە ئامانجەکانی ڕێبەری ڕێژیم، سەبارەت بە گەڕاندنەوەی خەباتی کرێکاران بۆ کۆمۆنیستەکان، ئاسانکارییە بۆ سەرکوتی چالاکانی کرێکاری لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتییە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمەوە. ٤- هاوپشتی و هاوخەباتی لەگەڵ باقی بەشەکانی تری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی جەماوەر، یەکێکی دیکەیە لە دەستکەوتەکانی بزووتنەوەی داواکاریی- چینایەتی کرێکاری. واقیعییەت ئەوەیە کە بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" بە ڕێبەرایەتی ژنانی بوێر، سەنگەری "حیجاب"یان داگیرکردووە، ڕوخساری شارەکان و پێکهاتەی بنەماڵەکانیان گۆڕیوە و بە خێراییەکی زۆر ڕۆدەچێتە نێو قووڵایی کۆمەڵگاوە. قورسایی ژنانی خوارەوەی کۆمەڵگا، لەوانە ژنانی ماڵەوه، مامۆستا، پەرستار و ژنانی گەڕەکە هەژارنشین و پەراوێزی شارەکان، لەم بزووتنەوەیەدا، ئەم بزووتنەوەی لە بزووتنەوەیەک بۆ "ئازادی جل و بەرگ"ەوە بەرەو بزووتنەوەیەک بە ئاراستەی "نەهێشتنی هەڵاواردنی جۆراوجۆر" و خەبات لە دژی ستەم و چەوسانەوە و مافی یەکسانی هاووڵاتیبوون و هەروەها دەسەڵاتی جەماوەریی پاڵپێوەناوە. لەمڕووەوە لێک هەڵپێکرانی بزووتنەوە ئازادیخوازەکانی دژ بە هەڵاواردن، بە بزووتنەوەی داواکاری- چینایەتی کرێکارییەوە، توانیویەتی ئەم بزووتنەوەیە بەهێزتر بکات و یەکدەنگییەکەی زیاتر بکات و لەسەر بەردەوامبوونی جەخت بکاتەوە. ترس و خۆفی دەسەڵات و سەرجەم کۆنەپەرستان لە بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"، خۆی لەم خاڵەدا دەبینێتەوە. ئەمە بزووتنەوەیەکە هەڵقوڵاوی ناخی کۆمەڵگا و هەڵگری کۆمەڵێک ویست و داخوازی دێموکراتیک و سێکۆلار و پێشکەوتنخوازانە و دژە سەرمایەداری زۆر ڕوون و ئاشکرایە. جێگە و پێگەی کاریگەری بزووتنەوەی داواکاری- چینایەتی لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا، ئەم بزووتنەوەیەی لە بزووتنەوەیەک بۆ ڕووخانێکی خێرا و هەندێکجاریش بە قازانجی ڕەوتە لەرزۆکەکان، گۆڕیوە بۆ بزووتنەوەیەک لە شەڕێکی بەشێنەیی، بە ئامانجی داڕشتنی بەرنامەی ڕوون و ئاسۆیەکی دیار و پێکهێنانی ناوەندەکانی دەسەڵاتی جەماوەری لە خوارەوە. تووڕەیی سەرجەم ئەو هێزانەی دەیانەوێت سواری شەپۆلی ئەم بزووتنەوەیە ببن، پێویستە لەم خاڵەدا خوێندنەوەی بۆ بکرێت. دووەم- خەباتی موعەلیمان لە ژێر سەرکوتدا، لەدژی بە کاڵاکردنی پەروەردە لەناو بزووتنەوەی کرێکاریدا، موعەلیمان و مامۆستایان، وەک گرنگترین بەشی ئەم بزووتنەوەیە، خەباتێکی بەرفراوانیان لەپێناو بەدیهێنانی خواستی خوێندنی بێبەرامبەر و یارمەتیدانی گەشە و پەرەسەندنی بزووتنەوەی داواکاری تەوەر، بەڕێوەبردووە. واقیعییەت ئەوەیە کە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، بە کاڵاکردنی پەروەردە، زیانێکی قورسی بە پەروەردەی گشتی وڵات گەیاندووە. ئەم هەوڵە بووەتە هۆی زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی ئەو خوێندکارانەی کە وازیان لە خوێندن هێناوە و هەروەها بەڕادەیەکی زۆر توانای منداڵانی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێشی بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانکۆ و خوێندنی باڵا کەمکردووەتەوە. بەپێی دوایین ئاماری دەرچووانی ئەمساڵی زانکۆکان، قوتابخانەی بەهرەمەندەکان ڕێژەی دەرچوونیان ٧٢.٥%، قوتابخانە قازانج نەویستەکان ٢٢.٥%، قوتابخانە حکومییەکان ٢.٥% و قوتابخانە شێوە حکومییەکان ٢.٥% بووە. ئەم ئامارانە ئاماژەن بۆ ئەوەی کە منداڵانی کرێکاران و زەحمەتکێشان لە بازنەی خوێندنی باڵا خراونەتە دەرەوە. لەسەر بنەمای سیاسەتی بەکاڵاکردنی پەروەردە، تێکشکاندنی ڕێکخراوەکانی موعەلیمان و پەرشوبڵاو کردنی ئەم چینە کرێکارەش، خراوەتە دەستووری کاری ڕێژیمی ئیسلامییەوە. تا ئەو جێگایەی کە بزانرێت، سێ بابەتی وەک ناڕێکخراوبوون، گەشەی ناسەقامگیری کاری (موعەلیمانی پەیمانی، موعەلیمانی گرێبەستی و موعەلیمانی قوتابخانە قازانج نەویستەکان) و هەرزانکردنی هێزی کاری پەروەردەیی، هۆکاری سەرەکین بۆ پەرەسەندنی بەکاڵاکردنی هێزی کار لە کەرتی پەروەردەدا. بەپێی هەڵسەنگاندنی کۆمەڵناسان، ژمارەی موعەلیمانی گرێبەستی لە ٨ هەزارەوە تا لە ساڵی ١٣٩٥ گەیشتووەتە ٢٧ هەزار کەس. ٢٠٠ هەزار موعەلیم لە قوتابخانە قازانج نەویستەکان وانە دەڵێنەوە. نزیکەی ١٥ لەسەدی موعەلیمان بەشێوەی پەیمانی کاردەکەن. لەم پێوەندییەدا، گەشەی ١٩٣%ی قوتابخانە قازانج نەویستەکان، دابەزینی ئاستی یارمەتییەکانی پەروەردە و نەبوونی خوێندنی بێبەرامبەر، سیستەمی پەروەردەی گشتی ئێرانی کردووە بە کاڵایەکی لۆکس کە ئیتر توێژی هەژار و دەستکورت کەمتر دەستیان پێی ڕادەگات. ٣٣ لەسەدی خوێندکاران لە قوتابخانە ئەهلی و تایبەتەکان دەخوێنن و باقی خوێندکارانیش کە منداڵی هەژاران و چینی کرێکارن، لە قوتابخانە حکومییە ئاساییەکان دەخوێنن کە بەزۆری پۆلەکانیان قەرەباڵغ و ئیمکاناتیان سنووردارە و کوالێتی خوێندنیان نزمە. پرسێکی کە چینایەتی بوونی پەروەردەی گشتی لە ئێران بە ڕوونی دەردەخات. لە چوارچێوەی ئاوا دۆخێکی نیگەرانکەر و بڕیاری دەسەڵات بۆ تێکشکاندنی خەبات و خۆڕاگری موعەلیمان، بزووتنەوەی موعەلیمانی ڕێکخراوی، لە ململانێی درێژەماوە لەگەڵ دەسەڵاتی فاشیستیدا، لە لایەکەوە لەژێر گوشاری قورسی دام و دەزگای سەرکوت و لە لایەکی دیکەوە، لەگەڵ گرفتی خەبات و تێکۆشانی درێژخایەن و کاریگەرییەکانی لەسەر هەڵسووڕاوانی ناو بزووتنەوەکە، بەرەوڕوو بووە و وەک هەر بزووتنەوەیەکی تر پێویستی بە نوێبوونەوە و خۆگونجاندن هەیە لەگەڵ هەلومەرجی نوێدا. گومان لەوەدا نییە کە چالاکوانانی مەیدانی بزووتنەوەکە لە هەموو کەسێک باشتر لەم کێشانە ئاگادارن و توانای ئەوەیان هەیە کە ڕێگایەک بۆ وەڵامدانەوە بە ئاڵەنگارییەکانی بەردەمیان بدۆزنەوە و بزووتنەوەکە بەڕۆژ بکەنەوە، کە ئەمەش نەک بە خێرایی بەڵکوو هەوڵ و تێکۆشانێکی هەنگاو بە هەنگاو و بەشێنەییە کە وەک خۆیان دەڵێن، کۆڵنەدان و بیرکردنەوەی ورد و خۆڕێکخستن مەرجی سەرکەوتنیەتی. بەڵام لە هەڵسەنگاندنی دۆخی بزووتنەوەی موعەلیمان و کاریگەریی خەباتەکانیان و هەروەها تایبەتمەندی ڕێکخراوە پیشەییەکانی فەرهەنگیانی ئێراندا، پێویستە جەخت لەسەر ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بکرێتەوە: ١- ڕێکخراوی پیشەیی موعەلیمان، دامەزراوە گەلێکی پیشەیین، بەڵام بەو پێیەی کە دەسەڵات پرسی پەروەردە بە پرسێکی ئیدئۆلۆژی دەزانێت، ئەم ڕێکخراوانە ناچارن لە چوارچێوەی کار و هەڵسووڕانی پیشەیی خۆیاندا ڕۆڵی ڕێکخراوێکی کۆمەڵایەتی و سیاسیش ببینن. هەربۆیە دەسەڵات دژ بە پێکهێنانی ڕێکخراوی پیشەیی و خۆڕێکخستنە. ڕێکخراوە پیشەییەکان لە زومرەی بەهێزترین دامەزراوە جەماوەرییەکانن بۆ کۆنترۆڵکردنی هێزی دەسەڵات و چاوەدێری کردنی کارەکانی و هەر بەم ئەم هۆکارەش، دەیان ساڵە چالاکوانانی پیشەیی بە شێوەیەکی ناڕەوا کەوتوونەتە ژێر گوشار و سزای دڕندانە بۆ ئەوەی چالاکییە پیشەییەکانیان ڕابگرن. ٢- بزووتنەوەی بەربڵاوی موعەلیمان و ڕێکخراوە پیشەییەکانیان بە یەکێک لە بزوێنەرەکانی خەبات لەپێناو زیادکردنی حەقدەست و دابینکردنی لانیکەمەکانی پێداویستی ژیان بۆ فەرهەنگیان و سەرجەم مووچەخۆران دادەنرێن. واقیعییەت ئەوەیە کە گوشاری دارایی لەسەر کۆمەڵگەی موعەلیمانی لەسەرکار و خانەنشینکراو، لە چوارچێوەی داڕمانی ئابووری و هەڵاوسانێکی بەربڵاودا، ئەوەندە زۆرە کە بەبێ خەبات لە پێناو حەقدەستی گونجاو لەگەڵ تێچووی سەبەتەی ژیانێکی شیاوی ئینسان، گرنگیدان بە پرسی پەروەردەش کەم دەبێتەوە. پێویستە لەسەر ئەو خاڵەش جەخت بکەینەوە کە ئەرکی سەرەکی هەڵاوسان، بریتییە لە بەتاڵکردنی گیرفانی مووچەخۆران. بێ هۆ نییە کە حکوومەتی ئیسلامی بە درێژایی دەسەڵاتدارێتی خۆی، بەرگری لە سیاسەتی هەڵاوسان کردووە. لەمڕووەوە تەرکیزی خەباتی پیشەیی موعەلیمان لەسەر زیادکردنی حەقدەست و دروستکردنی هەلومەرجێکی باشتری ژیان، ئەم هێزە بەرینەی کردووە بە بزوێنەرێکی بەهێز و هەوێنی یەکگرتوویی بزووتنەوەی داواکاری تەوەری موچەخۆران. ٣- ڕێکخراوە پیشەییەکانی فەرهەنگیان، بە شێوەیەکی گشتی لەسەر سەربەخۆیی خۆیان لە حکوومەت و دامەزراوە زەردەکانی سەر بە حکوومەت جەخت دەکەنەوە. شێوازی هەڵسوکەوتی ئەم ڕێکخراوانە لەگەڵ هەوڵی بزووتنەوە خۆ بەخاوەن زاناکانی ڕێکخراوی موعەلیمانی سەر بە ڕیفۆرمخوازەکان سەلمێنەری ئەم ڕاستییەیە. ئەگەرچی لە نێو موعەلیماندا چەندین مەیل و بۆچوونی سیاسی جیاواز بوونی هەیە. ٤- ڕێکخراوە پیشەییەکانی فەرهەنگیان بە کردەوە یەکێتییەکی سەرتاسەرین. ئەم تایبەتمەندییە، سەرەڕای بوونی دەیان ڕێکخراوی پیشەیی موعەلیمان، زۆر بەرچاوە. هیچ ڕێکخراوێکی تری کرێکاری و تەنانەت خوێندکاریش، تایبەتمەندییەکی ئاوا ئاشکرایان نییە. ٥- ڕێکخراوە پیشەییەکانی فەرهەنگیان، خاوەن یەدەگێکی گەورەی کادیری زۆر وشیارن. سەرەڕای شەپۆلی بەربڵاوی گرتن، بانگهێشتکردن، دەرکردن، دەربەدەرکردن کۆچ پێکردنی زۆرەملێ، لە کەشوهەوایەکی سەرکوتی توندوتیژی فاشیستیدا، ئەم ڕێکخراوانە توانیویانە بەوپەڕی تواناوە پرسی جێنشینکردنی دێموکراتیک، بەرەوپێش ببەن. ٦- ڕێکخراوە پیشەییەکانی موعەلیمان بەهۆی پەیوەندی چالاکانەیان لەگەڵ خوێندکاران و بنەماڵەکانیان، خاوەنی پاڵپشتیی و هێزێکی زۆرن بۆ بە جەماوەری بوون. ئەم پۆتانسێلە بەرفراوانە دەتوانێت لە ئەگەری سەرهەڵدانی بزووتنەوە جەماوەرییە گەورەکاندا، زۆر کاریگەر بێت. مکووڕبوونی موعەلیمان لەسەر "پێویستی پێکهێنانی کۆمیتە سەربەخۆکانی خوێندکاران" ئاماژەیەکی زۆر ڕوونە. لە ڕوانگەی ئەوانەوە، کۆمیتە سەربەخۆکانی خوێندکاران، بە پێچەوانەی دامەزراوە فەرمییەکان، دەتوانن ببنە سەکۆیەک بۆ ڕێکخستنی خۆڕاگریی، خستنەڕووی داخوازی ڕاستەقینە و پەیوەندی بزووتنەوەکانی موعەلیمان و توێژە دەستکورتەکانی تر. ئەم پەیوەندییە دەتوانێت زەمینە خۆش بکات بۆ یەکڕیزی چینایەتی و دروستکردنی هێزێکی کۆمەڵایەتی کاریگەر بۆ گۆڕینی پێکهاتە پەروەردەییە نایەکسانەکان و بەرگریکردن لە مافی قوتابیان و موعەلیمان. ٧- ڕێکخراوە پیشەییەکانی فەرهەنگیان و چالاکوانانی پیشەیی موعەلیمان، خاوەن هێزێکی یەکگرتووی فراوانن. ئەوان دەتوانن هەوێنی یەکگرتوویی بن لەگەڵ کەرتە کرێکارییەکانی تری وەک پەرستاران، کرێکارانی بەشەکانی بەرهەمهێنان و پیشەسازی، کرێکارانی گواستنەوە و ڕێکخراوەکانی وەک کانوونی نووسەران و هاوکات هەوێنی یەکگرتوویی بن لە نێوان هەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی نەتەوە ستەملێکراوەکان و هەروەها پەیوەندییان بە بزووتنەوەی خوێندکاریشەوە حاشاهەڵنەگرە. بەم تایبەتمەندیانەوە، دەبینرێت کە سەرەڕای هەڵپەساردن و دەرکردن و گرتن و بانگهێشتکردن و دۆسیەی دادگایی بەردەوامی هەڵسووڕاوانی پیشەیی موعەلیمان، ڕێکخراوە پیشەییەکانی موعەلیمان، بەهێزێکی زیاترەوە بەردەوامن لەسەر داکۆکیکردن لە مافی موعەلیمان و قوتابیان و هەروەها بەرگریکردن لە خوێندنی بێبەرامبەر. ئەم خەبات و تێکۆشانە بووەتە دڕکێک لە چاوی حکوومەتدا. بەشێوەیەکی سروشتی ترسی حکوومەت لە بزووتنەوەی کرێکاری، کە لە لێدوانەکانی ڕێبەری ڕێژیمدا بە ئاشکرا بەرچاو دەکەوێت، سەبارەت بە پرسی مامۆستایان گەلێک لەوەش زیاترە. دانانی کەسێکی نزیک لە بەرەی پایەداری وەک وەزیری پەروەردە، گوزارشت لەم ترس و خۆفە واقیعییە دەکات. سێيەم- دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ناچارە لەگەڵ ترامپ ڕێک بکەوێت چوارەمین قۆناغی گفتوگۆی نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ نوێنەرانی ترامپ لە مەسقەت بەڕێوەچوو. ئەم گفتوگۆیانە لەلایەن ترامپەوە وەک گفتوگۆیەکی ئەرێنی و هیوا بەخش سەیرکراوە. تا ئێرەی گفتوگۆکان ڕوون بووەتەوە کە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی هەوڵدەدات بۆ ئەوەی ئەم گفتوگۆیانە بە دەستکەوتێکی هەرچەند کەمیش بێت بە سەرەنجام بگات. دەسەڵاتی ئیسلامی لەوە تێگەیشتووە کە خەرجکردنی بە هەزاران میلیارد لە پیشەسازی ناوەکیدا، هیچ دەستکەوتێکی نەبووە و هەوڵدەدات ڕێگا بۆ لابردنی گەمارۆکان و دەرچوون لە کێشە ئابوورییەکان خۆش بکات و لەم ڕێگایەوە بە خۆدەربازکردن لەو بنبەستەی ئێستا، خۆی لە بەرامبەر بزووتنەوەی جەماوەریدا تەیار بکات. فەرمولاکردنەکانی عەباس عێراقی لەلایەک و بێدەنگی بەرپرسانی حکوومەت لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ترامپ و نوێنەرانی لەلایەکی تر، نیشانەی ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی هەوڵدەدات بە تێپەڕبوون لە هێڵە سوورەکانی خۆی، لەگەڵ بکوژی قاسم سولەیمانی ڕێک بکەوێت و لەو بنبەستەی ئێستای خۆ دەرباز بکات. بەڵام بۆ ئەوەی ڕوون ببێتەوە کە سەرچاوەی ئەم ئاراستەیەی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی بۆ چی دەگەڕێتەوە؟ پێویستە لەسەر ئەو چەند خاڵەی خوارەوە هەڵوێستە بکرێت: ١. دەسەڵاتی ئیسلامی لە هەموو سیاسەتە ئیدئۆلۆژییەکانی خۆیدا، هەم لە بواری ناوخۆیی و هەم لە بواری دەرەوەشدا، بە سەختی شکستی هێناوە. قبوڵکردنی ئەم شکستە لە ناوخۆ زۆر مەترسیدارە، بەڵام قبوڵکردنی لە بواری دەرەوەدا وەک خواردنەوەی جامە ژەهرێک ئاسانتر هەزم دەکرێت. هەوڵی حکوومەت ئەوەیە کە ئەم شکستە بە شێوەیەک ئاراستە بکات کە بتوانێت تا ڕادەیەک بەر بە هەڵوەرین لەناو لایەنگرانی ڕژێمدا بگرێت. درێژکردنی دەستی دۆستایەتی بەرەولای دەوڵەتی عەرەبستان، کەمکردنەوەی چالاکییە ناوچەییەکان، هەوڵدان بۆ پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکان و قبوڵکردنی تێکشکانی سەرجەم هێزەکانی بەرەی خۆڕاگریی، لە زومرەی نیشانەکانی ئەم بارودۆخەن. ٢. دەسەڵاتی ئیسلامی لەناوخۆدا کەوتووەتە ژێر قورسترین گوشارەکانی بزووتنەوەی جەماوەری. سەرکەوتنەکانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"، کێشە ناوخۆییەکانی حکوومەتی زۆر پەرەپێداوە. لە کۆمەڵگەیەکدا کە ژنانی بێحجاب تابووتی ژنێکی نووسەر بەرەو گۆڕستان بۆ بەخاک سپاردن بە شان هەڵدەگرن، ئاشکرایە کە هێڵە سوورەکانی دەسەڵاتی ئیسلامی تێکشکاون و "سەنگەری حیجاب" لەلایەن جەماوەرەوە داگیرکراوە. هاوکات لەگەڵ بزووتنەوەی ژنان، بزووتنەوە داواکاری تەوەرەکانیش، ڕێبەری ڕێژیم و کاربەدەستانی دیکەی حکوومەت و ئۆلیگارشییە چاوچنۆک و تاڵانچییەکانیشی زۆر نیگەران کردووە. ئەمە فاکتەرێکی سەرەکییە بۆ ناچاربوونی دەسەڵات بە پاشەکشە لە سیاسەتەکانی دەرەوە و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بە کەمترین زیان. ٣. سیاسەتی "بەرەو رۆژهەڵات" نەیتوانیوە هیوا و ئامانجەکانی حکوومەت دەستەبەر بکات. نە چین و نە ڕووسیا نەیانتوانیوە و نەیانویستووە وەڵام بە پێویستی و داواکارییەکانی کۆماری ئیسلامی بدەنەوە. هەربۆیە کۆماری ئیسلامی ئێستا هەوڵدەدات بانگهێشتکردنی سەرمایەی ڕۆژئاوا بەمەبەستی وەگەڕخستنەوەی بوارە ئابوورییەکانی وڵات بکات بە ئامرازێکی سەرنجڕاکێش بۆ لایەنە ئەمریکاییەکان. ٤. سیاسەتی ترامپ بۆ هێور هێشتنەوەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و فراوانکردنی سێکتەری بازرگانی لەگەڵ وڵاتە دەوڵەمەندە عەرەبییەکان لەلایەک و جیاوازی و ناکۆکییەکان لەگەڵ نێتانیاهو لەلایەکی تر، دەرفەتێکی بە کۆماری ئیسلامی داوە تا لەم بارودۆخە سوود بگرێت. وا پێدەچێت کە وڵاتانی عەرەبیش هەوڵ دەدەن ڕێککەوتنی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا بە ئاکام بگات بۆ ئەوەی بتوانن لە قورسایی کۆماری ئیسلامی لە دژی ئیسرائیل کەڵک وەربگرن. ئەمە ئەو خاڵەیە کە کۆماری ئیسلامیش هەوڵ دەدات لە قورسایی ئەو وڵاتانە بۆ کاریگەری لەسەر ترامپ کەڵک وەربگرێت. ٥. واقیعییەت ئەوەیە کە قوماری پڕ هەزینەی ناوەکی حکوومەتی ئیسلامی، زیانێکی لە قەرەبوو نەهاتووی بە ئابووری وڵات و بە پلەی یەکەم لە پێگەی ئابووری-کۆمەڵایەتی زۆربەی خەڵکی ئێران گەیاندووە. لەئەنجامی ئەم سەرکێشی و پشتگوێخستنی وەڵامدانەوە بە پێداویستییە ئابورییە ڕاستەقینەکان و ژیانی خەڵک، لە بارودۆخی ئێستای قەیرانی کەمی و بڕانی بەردەوامی کارەبای وڵاتدا، نەک هەر گوشارێکی قورسی خستۆتە سەر کارگە ئابوورییەکان و سیستەمی پەروەردەی وڵات، بەڵکوو ژیانی ڕۆژانەی خەڵکیشی بە شێوەیەکی جددی پەکخستووە. بە واتایەکی تر پیشەسازی ئەتۆمی تەنانەت لە دابینکردنی لانیکەمەی پێداویستییەکانی وزەی وڵاتدا نەیتوانیوە هیچ دەستکەوتێک بەدەستبهێنێت. ئەم ڕاستییە نیشان دەدات لە وڵاتێکدا کە خاوەنی یەدەگی گەورەی وزە و ئیمکاناتێکی جوگرافیایی بێهاوتایە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی خۆری پاک و هەروەها وزەی با، قومارە ئەتۆمییە پڕهەزینەکانی ڕێژیمی ئیسلامی وەک گەمژەیییەکی مێژوویی، نه شیاوی بەرگریکردنە و نە پاساو دەکرێت. ئەمڕۆ زۆربەی هەرەزۆری خەڵکی ئێران، بە تەواوی گەیشتوونەتە ئەو ئاکامەی کە دروشمی "واز لە چەکی ئەتۆمی بێنە و بیر لە حاڵ و ڕۆژی ئێمە بکەرەوە" دەرخەری شکستی بە تەواومانای ئەو سیاسەتە بێ ئاکامەیە. ئێمە وەک هێزێکی چەپ کە بەرگری دەکەین لە بەرژەوەندی زۆربەی هەرە زۆری خەڵکی ستەملێکراو و چەوساوە، هەمیشە دژ بەو سیاسەت ئەتۆمییە پڕ هەزینە و مەترسیدارە بووین کە ڕێژیمی ئیسلامی، بە هەژارکردن و هەڵاوسانی لەڕادەبەدەر و بێکاری و نەبوونی ئەمنییەت و خۆشگوزەرانی، پەیڕەوی کردووە. ڕێژیمی ئیسلامی دەبێ بڕوخێنرێت و مافی ئەوەی نییە کە بە دیاریکردنی هێڵی سووری بێ ئاکام بۆ ئاستە جۆراوجۆرەکان، بە قومارە ئەتۆمییە پڕ هەزینە و بێکاریگەرەکەی، یاری بە چارەنووسی خەڵکی ئێران بکات. ژیانێکى شایستەی ئینسان، مافی بێ ئەملاو و ئەولای کۆمەڵانی خەڵکی ئێرانە. بڕووخێت ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بژی شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران شەممە ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٤ بەرامبەر بە ١٧ی مەی ٢٠٢٥