
KomalaMedia
February 9, 2025 at 05:30 PM
🚩 ماڵئاوایی له ژیانی زیندانیەکی سیاسی و تێکۆشه‌رێکی کۆمه‌ڵه له ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ
ئیمرۆ یکشه‌ممه ٢١ی رێبه‌ندان هاورێ ئه‌حمه‌د فیروزی خه‌ڵکی ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ، زیندانی سیاسی ده‌یه‌ی شه‌ست و تێکۆشه‌ر و دڵسۆزی کۆمه‌ڵه، به هۆی نه‌خۆشی دڵ و له کاتی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی شاری سنه بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان کرد.
هاورێ ئه‌حمه‌د کرێکارێکی وشیار و هه‌ڵسوراوێکی کۆمه‌ڵه و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوو که سالی ١٣٦٦ی هه‌تاوی هه‌ر به‌و هۆکاره له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانی کۆماری ئیسلامیەوە ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێت و ماوه‌ی دو ساڵ و شه‌ش مانگ له زیندان ڕاده‌گیرێت. له ماوه‌ی زیندانی بوونیدا وێرای ئه‌شکه‌نجه و ئازاری زۆری له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم، به‌ڵام هیچ کات ته‌سلیم نه‌بوو و نه‌یانتوانی وره و ئیراده‌ی بۆ خه‌بات له پێناو ئامانجه به‌رزه‌کانی بروخێنن و تا دواساته‌کانی ژیانی وه‌فادار به ڕێگا و باوه‌ڕه‌کانی مایه‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌ش کاک ئه‌حمه‌دی کردبووه خۆشه‌ویست و جێگای متمانه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ و که‌ڵاته‌رزان و به تایبه‌ت ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ.
به داخه‌وه هاورێ ئه‌حمه‌د له ته‌مه‌نی ٥٥ سالی و به هۆکاری نه‌خۆشی دڵ، له کاتی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی تەوحیدی شاری سنه بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان کرد و درێژه‌ی خه‌بات تا گه‌یشتن به ئاواته‌کانی بۆ هاورێیانی به جێ هێشت.
ته‌رمی کاک ئه‌حمه‌دی خۆشه‌ویست، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ له ناو خه‌م و په‌ژاره‌ی زۆری خه‌ڵکی ناوچه‌که و به تایبه‌ت هاوڕێیان و بنه‌ماڵه‌که‌ی ئه‌سپه‌رده کرا.
ئێمه له لایه‌ن هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران پڕ به دڵ پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خه‌ڵکی ژاوه‌رۆ و که‌ڵاته‌رزان و ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ به تایبه‌ت هاوڕێیان و بنه‌ماڵه‌ی ئازیزی هاوڕێ ئه‌حمه‌د ده‌که‌ین و به‌ڵێن دووپات ده‌که‌ینه‌وه تا دوا هه‌ناسه درێژه‌پێده‌ری رێبازی پڕ له شانازی کاک ئه‌حمه‌د و هه‌موو گیانبه‌ختکردووانمان بین.
