KomalaMedia
KomalaMedia
February 11, 2025 at 08:22 AM
🚩 شۆڕشی دوێنێ و شۆڕشی ئەمڕۆ هەڵسەنگاندنی هاوبەشی هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر ) و کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران شۆڕشی جەماوەریی ٢٢ی ڕێبەندانی ١٣٥٧، ٤٦ ساڵ لەمەوبەر، کۆشکی ستەم و سەرەڕۆی پاشایەتی تێشکڕماند و کۆتایی بە تەمەنی دوایین حکوومەتی پاشایەتی لە ئێران هێنا. ئەم شۆڕشە بە هۆی تایبەتمەندییەکانییەوە، لە لوتکەی سەرکەوتندا شکستی هێنا و لە هەناوی خۆیدا فاشیزمێکی ئایینی جینایەتکاری هێنایە سەرکار کە ئێرانی وێران و داهاتووی چەندین نەوەی تاریک و لێڵ کردووە. لەم ساڵانەی دواییدا و بە تایبەتی لە مانگی بەفرانباری ١٣٩٦ەوە، خەڵکی ئێران خەریکن خۆیان بۆ شۆڕشێکی نوێ ئامادە دەکەن. سەرەتای ئەم شۆڕشە بە ئاشکرا دەبینرێت و دەتوانرێت بە ئاسانی ئامانج و ئارمان و ئاراستەکەی هەڵسەنگێندرێت. بەراوردکردنی ئەو شۆڕشە شکستخواردووەی دوێنێ و ئەم شۆڕشە ڕوو لە پێشەی ئەمڕۆ، دەتوانێ هەڵگری گەلێک وانە بێت بۆ هەڵسووڕاوانی سیاسی، بەتایبەتی هەڵسووڕاوانی چەپ لەم شۆڕشەی ئێستادا. درێژەی لێکدانەوەی هاوبەش: https://shorturl.at/TJFCC
Image from KomalaMedia: 🚩 شۆڕشی دوێنێ و شۆڕشی ئەمڕۆ  هەڵسەنگاندنی هاوبەشی هەیئەتی ئیجرایی ڕێک...

Comments