
KomalaMedia
February 11, 2025 at 12:24 PM
🚩 به‌ڕێوەچوونی مه‌راسمێک به بۆنه‌ی رۆژی کۆمه‌ڵه له شاری ته‌ورێز
به پێی ئه‌و راپۆرت و وێنانه‌ی به ده‌ست ناوه‌ندی هه‌واڵی کۆمه‌ڵه گه‌یشتووه، ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندان، کۆمه‌ڵیک له لایه‌نگه‌ران و دۆستانی کۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له کرێکارانی فدراسیۆنه کرێکاریه‌کان له شاری ته‌ورێز له یه‌کێک له کارگاکانی به‌رهه‌مهێنان کۆبوونه‌وه و ڕێزیان له ٢٦ی ڕێبه‌ندان ساڵڕۆژی ئاشکرابوونی خەبات و تێکۆشانی کۆمه‌ڵە گرت.
مه‌راسمه‌که به سرودی شۆڕشگێرانه‌ی (پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه وەک پۆڵان) ده‌ستی پێ کرد، پاشان بۆ رێز گرتن له یادی هه‌موو گیانبه‌ختکردووانی کۆمه‌ڵه و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران خوله‌کێک بێده‌نگی ڕاگیرا، بێده‌نگیه‌که به خوێندنه‌وه‌ی شێعرێک له لایه‌ن یه‌کێك له به‌شداربووانەوە شکێندرا، پاشان هه‌موو به‌شداربووان به هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی سیاسی ئێستای ناوچه‌که و کوردستان و ئه‌گه‌ری ئاڵۆگۆڕه‌کان، ڕۆڵی کۆمه‌ڵه‌یان به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌زموونی خه‌بات و تێکۆشانی زیاتر له نیو سه‌ده و هه‌روه‌ها جێگه و پێگه‌ی لەناو جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێش له کوردستان لەبه‌ر چاو و گرنگ لێکدایه‌وه.
به‌شداربووان وێرای یادکردنەوە لە خەبات و تێکۆشانی کۆمەڵە بە خوێندنەوەی سروودی ئینترناسێۆناڵ (سروودی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار) و بڵاو کردنەوەی شەربەت و شیرینی، شایی و خۆشی کۆتای‌یان بە مەڕاسمەکە هێنا.
#کۆمەڵە
#کومەلە
#کوملە
#تبریز
#حزب_کمونیست_ایران
#حیزبی_کۆمۆنیستی_ئێران
#بژی_سوسیالیزم
#٢٦_بهمن_روز_کوملە
#٢٦ی_ڕێبەندان
