KomalaMedia
February 11, 2025 at 12:24 PM
🚩 سەردانی بنەماڵەی گیانبهختكردوانی ڕیزەکانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە شاری بانە
بە پێی هەواڵی گەیشتوو کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە شاری بانە بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی ئاشکرا بوونی کۆمەڵەوە سەردانی بنەماڵەی گیانبهختكردوانی ڕیزەکانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیان کرد.
جێگای ئاماژەیە کە لە درێژەی ئەم سەردانەدا پەیمان بە درێژەدان بە خەبات و ڕێگای ئەو ئازیزە گیانبەختکردوانە تازە کرایەوە و هەروەها کۆبوونەوەکە کە ڕواڵەتێکی پڕ دڵگەرمیی، یەکتر لە ئامیز گرتن و شای و خۆشەویستی بە خۆوە گرتبوو، لە پێشوازیەکی گەرم و گوڕدا کۆتایی پێ هێندرا.
#٢٦_ڕێبەندان
#بژی_کۆمەڵە
#بژی_سۆسیالیزم
#بژی_حیزبی_کۆمۆنیستی_ئێران