
KomalaMedia
February 11, 2025 at 02:18 PM
🚩به‌ڕێوەچوونی مه‌راسمی ڕێزگرتن لە رۆژی کۆمه‌ڵه لە ناوچەی کۆماسی شاری مەریوان
به پێی ئه‌و راپۆرت و وێنانه‌ی به ده‌ست ناوه‌ندی هه‌واڵی کۆمه‌ڵه گه‌یشتووه، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبه‌ندان، کۆمه‌ڵیک له لایه‌نگه‌ران و دۆستانی کۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران لە ناوچەی کۆماسی سەر بە شاری مەریوان کۆبوونه‌وه و ڕێزیان له ٢٦ی ڕێبه‌ندان ساڵڕۆژی ئاشکرابوونی خەبات و تێکۆشانی کۆمه‌ڵە گرت.
مه‌راسمه‌که به سرودی شۆڕشگێرانه و یادی هه‌موو گیانبه‌ختکردووانی کۆمه‌ڵه و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران درێژەیپێدرا، پاشان هه‌موو به‌شداربووان به هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی سیاسی ئێستای ناوچه‌که و کوردستان و ئه‌گه‌ری ئاڵۆگۆڕه‌کان، ڕۆڵی کۆمه‌ڵه‌یان به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌زموونی خه‌بات و تێکۆشانی زیاتر له نیو سه‌ده و هه‌روه‌ها جێگه و پێگه‌ی لەناو جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێش له کوردستان لەبه‌ر چاو و گرنگ لێکدایه‌وه.
مەڕاسمەکە بە شایی و خۆشی بەشداربووان کۆتایی پێ هێندرا.
#کۆمەڵە
#کومەلە
#کوملە
#تبریز
#حزب_کمونیست_ایران
#حیزبی_کۆمۆنیستی_ئێران
#بژی_سوسیالیزم
#٢٦_بهمن_روز_کوملە
#٢٦ی_ڕێبەندان