KomalaMedia
KomalaMedia
February 14, 2025 at 10:30 AM
🚩 به‌ڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٢٦ی ڕێبەندان رۆژی کۆمه‌ڵه له یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری بۆکان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبه‌ندان، کۆمه‌ڵیک له لایه‌نگران و دۆستان و هەڵسووڕاوانی کۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و بنەماڵەکانیان له یه‌کێک له گەڕەکەکانی شاری بۆکان ڕێزیان له ٢٦ی ڕێبه‌ندان ساڵڕۆژی ئاشکرابوونی خەبات و تێکۆشانی کۆمه‌ڵە گرت. مه‌راسمه‌که بە خوێندنەوەی سروودی ئینترناسێۆناڵ (سروودی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار) ده‌ستی پێکرد، پاشان بۆ ڕێز گرتن له یادی سەرجەم گیانبه‌ختکردووانی ناو ڕیزەکانی کۆمه‌ڵه و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، خوله‌کێک بێده‌نگی ڕاگەیەنرا، بێده‌نگیه‌که به خوێندنه‌وه‌ی شێعرێک له لایه‌ن یه‌کێك له به‌شداربووانەوە شکێندرا، دواتر لەلایەن یەکێک لە بەشداربووانەوە قسە و باسێک سەبارەت بە مێژووی پڕ لە شانازی کۆمه‌ڵه پێشکەش کرا. ئینجا به‌شداربووان لە وتوێژێکی چڕوپڕدا بارودۆخی سیاسی ئێستای ناوچه‌که و کوردستان و ئه‌گه‌ری ئاڵۆگۆڕه‌کان و ڕۆڵی کۆمه‌ڵه‌یان به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌زموونی خه‌بات و تێکۆشانی زیاتر له نیو سه‌ده و هه‌روه‌ها جێگه‌ و پێگه‌ی ئەو ڕێکخراوەیە لەناو کۆمەڵانی خەڵکی زه‌حمه‌تکێش له کوردستانیان بە وردی هەڵسەنگاندن و ئەرکەکانی سەرشانی کۆمەڵەیان لەم قۆناغە هەستیارەدا بە گرنگ زانی. مەڕاسمەکە لە کۆتاییدا بە خوێندنەوەی سروودێکی شۆڕشگێڕانە و بڵاو کردنەوەی شەربەت و شیرینی و شایی و خۆشی لەناو بەشداربوواندا، لە کەش و هەوایەکی هاوڕێیانەدا کۆتایی پێهات. لە کۆتایی ئەو مەراسمەدا بەشداربووان بە شێوەیەکی گشتی پەیامێکی پیرۆزبایی هاوبەشیان به‌ بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وە، ئاراستەی سەرجەم كادر و ئه‌ندامان و پێشمەرگەکانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران كرد. کە له‌ به‌شێكی ئه‌و په‌یامه‌دا هاتووه‌، ئێمه كۆمه‌ڵێك له‌لایه‌نگه‌ران و دۆستان و هەڵسووڕاوانی کۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری بۆکان، بۆ جارێکی دیکە لەگەڵ ئارمان و ئامانجە پیرۆزەکانی کۆمه‌ڵه و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و گیانبه‌ختکردووانی ڕێبازی ئازادی و سۆسیالیزم پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا گەیشتن بە سەرکەوتن و بەدیهێنانی ئامانجە بەرزەکانیان، درێژەدەری شێلگیر و وەفاداری ئەو ڕێگایە دەبین بژی كۆمه‌ڵه‌، بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، بژی سۆسیالیزم کۆمەڵێک لە دۆستان، لایەنگران و هەڵسووڕاوانی کۆمه‌ڵه له شاری بۆکان ٢٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣ #کوملە #کومەلە #کۆمەڵە #٢٦ی_ڕێبەندان #حزب_کمونیست #حزب_کمونیست_ایران #حیزبی_کۆمۆنیستی_ئێران #٢٦_بهمن_روز_کوملە

Comments