
KomalaMedia
February 16, 2025 at 12:22 PM
❗️خۆ دزینەوەی پیلانگێڕانە لە پرسی ڕاگەیاندنی لانیکەمی حەقدەستی ساڵی ١٤٠٤
لە کاتێکدا کە تەنها مانگێکی ماوە بۆ دەستپێکی ساڵی ١٤٠٤، هێشتا ڕێژەی لانیکەمی حەقدەستی ساڵی داهاتوو ڕانەگەیەنراوە. وەک هەموو ساڵێک، لە چەند مانگ و هەفتەی ڕابردووەوە، گومان و مشتومڕ لە نێوان ئەندامانی بەناو شۆڕای باڵای کار، دەستی پێکردووە. بە ڕواڵەت لەم شۆڕایەدا لایەنە چاوچنۆکەکانی دەوڵەت و خاوەنکارە تایبەتەکان کە ناوی بێ ناوەڕۆکی نوێنەرایەتی کرێکارانیان لە سەر خۆیان داناوە، لەگەڵ لایەنی بەرامبەر دەکەونە گفتوگۆ. هەواڵدەری فەرمی ئیلنا لەم بارەیەوە دەنووسێت: "لە سەروبەندی مانگی ڕەشەمەداین بەڵام هێشتا لە دانوستانەکانی پێوەندیدار بە پرسی حەقدەست، هیچ پێشکەوتنێک بەدی نەهاتووە. دیاریکردنی سەبەتەی بژێوی کرێکاران، بە هیچ ئەنجامێک نەگەیشتووە و لە دەوڵەتی نوێدا، تەنها یەک کۆبوونەوەی شۆڕای باڵای کار بەڕێوەچووە. هەتا ئەمڕۆ وەزارەتی کار ئامادە نەبووە کۆبوونەوەی دووەم ئەنجام بدات."
درێژەی وتەی ڕۆژ:
https://shorturl.at/RSpvL
