KomalaMedia
KomalaMedia
February 17, 2025 at 09:43 AM
🚩 خەباتی خوێندكاران بەشێكە لە بەردەوامیی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی میر محەممەد خالقی، خوێندکارێکی تەمەن ١٩ ساڵەی بەشی بەڕێوەبردنی كار و کاسبی زانكۆی تاران، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندان لە كاتی چوونە دەرەوە لەو زانكۆیە، لە هێرشێكی تەمومژاویدا بە چەقۆ گیانی لەدەستدا. مەرگی ئەو خوێندکارە بێتاوانە، كە خرایە پاڵ دز و ڕێگەکان، بووە هۆی تەقینەوەی ڕق و تووڕەیی پەنگخواردووی خوێندكارانی بەشەناوخۆییەکانی زانكۆی تاران و تەنانەت زانكۆكانی تریشی گرتەوە. گرووپە جۆراوجۆرەکانی خوێندكاران، داوایان لە خوێندكارانی خەباتكار كردووە کە بۆ ڕۆژی دووشەممە و سێشەممە، لە درێژەی كۆبوونەوە ناڕەزایەتییەكانی چەند رۆژی رابردوودا، سەبارەت بە گیان لەدەستدانی خالقی و دروستكردنی ئەو ژینگە نائارامەی كە چەندین جار بەرپرسانیان لێ ئاگادار كردبووەوە، سەرلەنوێ كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە ببەن. درێژەی وتەی ڕۆژ: https://shorturl.at/uD6uQ
Image from KomalaMedia: 🚩 خەباتی خوێندكاران بەشێكە لە بەردەوامیی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژ...

Comments