KomalaMedia
KomalaMedia
May 20, 2025 at 06:05 AM
🚩 ڕاگەیاندنی بەڕێوەچوونی پلێنۆمی حەوتەمی کۆمیتەی ناوەندی کومەڵە بە ئاگاداریتان دەگەیەنین کە پلینۆمی حەوتەمی کۆمیتەی ناوەندی کومەڵە، هەڵبژێردراوی کۆنگڕەی ١٨ی کومەڵە، لە ڕۆژەکانی شەممە و یەکشەممە، ٢٧ و ٢٨ی گوڵانی ١۴٠۴ی هەتاوی (بەرامبەر بە ١٧ و ١٨ی مانگی مەی٢٠٢٥)، بە بەشداری ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی کومەڵە و ئامادەبوونی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، ئەندامانی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزب و چەند هاوڕێ لە کادیرانی حیزبی، بەڕێوەچوو. پلینۆم بە سروودی ئەنترناسیۆناڵ و خولەکێک راگرتنی بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم دەستیپێکرد. بەرنامەی کاری ئەم پلینۆمە بریتی بوو لە: پێشکەش کردنی راپورتی سیاسی و تەشکیلاتی کۆمیتەی ڕێبەریی به پلینۆم، تاووتوێ کردنی بڕیار و پێشنیارەکان، دابەشکردنی کار و ئەرکە ناوخۆییەکان و ڕێکخستنی ئۆرگانە ناوەندییەکانی کۆمەڵە. ڕاپۆرتە سیاسییەکە تیشکی خستبووە سەر بارودۆخی سیاسی ئێران، کوردستان و ئەولەوییەتەکانی چالاکی سیاسی و تشکیلاتی کومەڵە لەم قۆناغەدا. بڕیاردرا کە ئەم ڕاپۆرتە، کە بەشێکی لە پلێنۆمی کۆمیتەی ناوەندی حیزبدا هەفتەیەک پێشتر قسەوباسی لەسەر کرابوو، وەک بەڵگەیەکی سیاسی هاوبەشی هەردوو پلینۆم بە زوویی بڵاوبکرێتەوە. لە بەشی ڕاپۆرتی تەشکیلاتی دا، لایەنە جۆراوجۆرەکانی کار و چالاکی تەشکیلاتی کومەڵە تاووتوێ کرا و بە گرنگییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ کرا. لەکۆتایی کارەکانی پلینۆم دا، ئۆرگانە ناوەندییەکانی کومەڵە ڕێکخران وپێگەی هەریەک لە هاوڕێیان تێیاندا دەستنیشانکرا کۆمیتەی ناوەندی کومەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) ٢٩ی گوڵانی ١٤٠٤ ١٩ی مەی ٢٠٢٥

Comments