KomalaMedia
KomalaMedia
May 22, 2025 at 08:47 AM
🚩 سۆسیالیزم یان بەربەرییەت؟ دەستدرێژی بۆسەر سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤی چینی کرێکار لە ئێران زیادکردنی سەعاتی کار، بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی، دەرکردنی بەردەوامی کرێکاران لە کارە هەمیشەییەکان و گۆڕینی گرێبەستە فەرمییەکان بۆ گرێبەستی کاتی، کەڵک وەرگرتنی زیاتر لە کاری منداڵان بە حەقدەستێکی زۆر کەم، پەرەسەندنی دیاردەی منداڵانی سەر شەقام، کەمکردنەوەی خزمەتگوزارییە دەوڵەتییەکان و کەمکردنەوەی ئیمکاناتی خۆشگوزەرانی و پزیشکی خەڵک، پەرەسەندنی بێوێنەی پڕۆسەی پیسبوون و لەناوچوونی ژینگە و زیادبوونی مەترسییە جیددییەکان بۆ سەر ژینگە و هتد، سیمای ئێستای سیستەمی سەرمایەداری ئیسلامی لە ئێران لە ماوەی ٤٦ ساڵی ڕابردوودا، بە ئاشکرا نیشان دەدەن. دوور لە ڕاستی نییە ئەوەی کە ئەگەر ئەمڕۆ ئەم دۆخە بە قێزەونترین و نامرۆڤانەترین شێوە لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ئیسلامیدا، بەسەر خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشدا دەسەپێنرێن، هاوکات جیهانی سەرمایەداریش کەوتووەتە بەردەم ئەو پرسیارە مرۆڤانە و بیرمەندانەی ڕۆزا لوکزامبورگ کە وتی، "سۆسیالیزم یان بەربەرییەت"؟. درێژەی وەتەی ڕۆژ: https://shorturl.at/yM0xh

Comments