KomalaMedia
KomalaMedia
June 10, 2025 at 09:04 AM
🚩 وەرنە ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە! هێزمان لە یەکگرتوویدایە! بۆ خەباتێکی یەکگرتوو، یەکڕیز و ڕێکخراو لە دژی کۆماری جەنایتکاری ئیسلامی ئێران، زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستیمان بە هاودەنگی، هۆشیاری، ڕێکخراوبوونی کرێکاران و زەحمەتکێشان، مامۆستایان، پەرستاران، قوتابیان، خانەنشینان، ژنان، ڕۆشنبیران، بێکاران و خەڵکی شۆڕشگێڕی کوردستان هەیە. بۆ خەبات لە دژی نایەکسانی، هەژاری، چەوساندنەوەی نەتەوەیی لە دژی خەڵکی کوردستان و خەبات دژی سیستەمی دیکتاتۆری و تەنگژەی ڕژێمی ئیسلامی، پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵە بگرن. ئێمە نەک هەر بۆ ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانەی ڕژیمی ئیسلامی ئێران، بەڵکوو بۆ سبەینێیەکی بێ ڕژێمی ئیسلامی، بێ زۆرداری و جیاکاری لە هەر شێوەیەکیدا و لەوانەش بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی خەڵکی کوردستان خەبات دەکەین. ئێمە بۆ کۆمەڵگەیەکی ئازاد، یەکسان و سۆسیالیستی خەبات دەکەین کە تێیدا هەموو مرۆڤەکان بەبێ جیاوازی چینایەتیی، ڕەگەزیی، نەتەوەیی، زمان و ئایین لە مافی ژیانێکی ئەمڕۆیی، تەندروست و خۆشگوزەران بەهرەمەند بن. پەیوەندیکردن لەگەڵ کۆمیتەی ڕێکخستنی کۆمەڵە لە شارەکانی کوردستان، هەنگاوێکی عەمەلییە بۆ خەبات لە دژی ئەم دەسەڵاتە تاوانبار و کۆنەپەرستە. ڕێکخستن، یەکەم هەنگاوی ئێمەیە بۆ گۆڕان! ژمارە پەیوەندیکردن لەگەڵ کۆمیتەی ڕێکخستنی کۆمەڵە لە شارەکانی کوردستان: 0031657256651 0046707967432 004799403609 004746583151 004553785354 ئیمەیڵ: [email protected] تەلەڤیزیۆنی هەواری کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران: www.tvkomala.com 🛰 هەوار: Yahsat 1A (52.5E) 🛰 فریکێنس: 12149 🛰 Symbol Rate: 27500 🛰 FEC: Auto
❤️ 1

Comments