KomalaMedia
June 11, 2025 at 12:12 PM
❗️ناڕەزایەتی تەشەنەی کردووەتە ناو هێزە سەرکوتگەرەکان
ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، ویدئۆیەک سەبارەت بە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ژمارەیەک لە هێزەکانی "یەکەی تایبەتی فەراجا" بڵاوکرایەوە. ناڕازییان لە بەردەم ستافی سەرەکی فەراجا کۆبوونەوە و وتیان کە ٢٣ ساڵ لەمەوبەر پارەیان داوە بۆ ئەوەی خانوویان پێبدرێت، بەڵام تائێستا هیچ خەبەرێک لە پێدانی خانوو نییە و هیچ کەسیش لەم بابەتەوە وەڵام دەرەوە نییە. هێزی یەکەی تایبەت وەک بێبەزینترین و بەدناوترین هێزی سەرکوتی ڕژیمی ئیسلامی، ساڵی ١٣٧٠ هاوکات لەگەڵ سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکان و خەباتی جەماوەریی پێکهات. ئەم یەکەیە ساڵی ١٣٩١، خاوەنی ٦٠ هەزار هێزی ئامادە بە خزمەت بوو. لەوە بەدواوە، هیچ ئامارێک سەبارەت بە ژمارەیان لەبەردەستدا نییە. ساڵی ١٤٠١ و لە کاتی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی"، یەکەی تایبەتی ژنانیش لەو پۆلیسە ژنانەی کە لە ساڵی ١٣٧٨ەوە هاتبوونە ناو ڕیزی پۆلیسەوە، پێکهات و هاوشێوەی پۆلیسە پیاوەکان، ڕووبەڕووی جەماوەری خەباتکار بوونەوە.
درێژەی وتەی ڕۆژ:
https://shorturl.at/CGblU