KomalaMedia
KomalaMedia
June 18, 2025 at 06:46 AM
🚩 ماڵئاوایی لەژیانی باوکی هاوڕێیەکی گیانبەختکردووی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە لە ئاوایی ناچیت سەر بە شاری بۆکان زۆر بەداخەوە ڕۆژی هەینی ٢٣ی جۆزەردانی ١۴٠۴ی هەتاوی، کاک ئەحمەد نادری ناسراو بە میرزا ئەحمەد، خەڵکی ئاوایی ناچیت لە نزیک شاری بۆکان و باوکی هاوڕێی گیانبەختکردووی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە "عەلی نادری"، بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد. میرزا ئەحمەد کەسایەتییەکی خۆشناو، جێگای ڕێز و خۆشەویستی خەڵکی ئاوایی ناچیت و ناوچەی بۆکان بوو. ئەو وەک باوکێکی بەورە و خاوەن هەڵوێست، چ ئەو کاتەی کە جگەرگۆشەکەی واتە هاوڕێ عەلی نادری لەناو ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەدا بوو و چ دوای گیانبەختکردنی و تا دوا هەناسەی ژیانی، سەربەرزانە ژیا، هیچ کات سەری بۆ دوژمن دانەنەواند و بەردەوام بە ڕێبازی کۆمۆنیستی و ئامانجی بەرزی جگەرگۆشەکەی و سەرجەم هاوڕێیان و هاوسەنگەرانی لە ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا، وەفادار مایەوە. تەرمی کاک ئەحمەد بە بەشداری بەرفراوان و گەرم و گۆڕی خەڵکی بەرەمی بۆکان و دەوروبەر، لە ئاوایی ناچیت بەخاک سپێردرا. لەلایەن هەموو ڕیزەکانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانەوە وە پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کاری سەربەرزی کاک میرزا ئەحمەد و دۆستان و خەڵکی ناوچەی بۆکان و دەوروبەر دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی غەم و پەژارەیان دەزانین. یادی بەرز و بەرێز بێت
Image from KomalaMedia: 🚩 ماڵئاوایی لەژیانی باوکی هاوڕێیەکی گیانبەختکردووی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵ...

Comments